Image

پانێڵێکی زانستی بەناونیشانی "کارگێڕی کار لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا" لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 06 - Oct - 2026

لە چوارچێوەی چالاکییە ئەکادیمی و زانستییە بەردەوامەکانیدا، بەشی کارگێڕی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پانێڵێکی زانستیی تایبەتی لەژێر ناونیشانی )کارگێڕی کار لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا(ساز کرد.

پانێڵەکە لەلایەن م.(هاوڕێ لەتیف مەجید - سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار لە KTI) بەڕێوەبرا، بە میوانداری و بەشداریی هەریەک لە بەڕێزان:

▫️ پ.ی.م. عومەر مصطفى محمد - مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی دوکان

▫️ د. قاسم حەمەخوڕشید حەمەمراد - جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی

لە میانی پانێڵەکەدا، بە شێوەیەکی زانستی گفتوگۆ کرا دەربارەی گۆڕانکاری و پێشکەوتنە خێراکانی تەکنەلۆجیا و کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد (AI) لەسەر پڕۆسەی بەڕێوەبردن، سەرکردایەتیکردنی بازرگانی، ئابووری و ئەو کارامەییە نوێیانەی پێویستن بۆ کارگێڕی سەردەم لە دامەزراوە گشتی و تایبەتەکاندا.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا و وەک دەستخۆشییەک بۆ پێشکەشکردنی بابەتە بەپێزەکانیان، بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە پانێڵیستەکان و وێنەی یادگاری لەگەڵ مامۆستایان و فێرخوازانی ئامادەبوو گیرا.

بینراو : 143