ئەکادمیای هواوی (ICT)
ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023
بەڕێوەبەرێتی کارگێڕی
کارگێڕی پرۆسەی بەدەستهێنان و کۆکردنەوەی توانا مرۆیی
و داراییەکانە، لەپێناو هێنانەدی ئامانجەکاندا، هەروەها هۆکارێکی گرنگ و سەرەکی
سەرکەوتنی تەواوی فەرمانگەو ڕێکخراو و یەکە ئیدارییەکانە لەجیهاندا، چونکە پرۆسەی
بڕیاردان و ڕێکخستن و بەگەڕخستنی توانا مرۆییەکانە لەو شوێنانەی کە کاری تێدەکرێت،
بەمەش بەردەوام کارەکان بەکارایی ئەنجامدەدرێن، هەموو ئەمانەش لەپێناوی ئەوەدایە،
کە ئامانجی فەرمانگەو شوێنی کار بهێنرێتەدی و هاوکاربێت بۆ دروستکردنی تەنسیق و
بەفیڕۆنەدانی کات و کار.
کارگێری یەکێکە لە بەڕێوەبەرێتییە گرنگەکانی سەرجەم
دەزگاو دامەزراوەکان. لەهەموو جیهاندا دابەشدەبێت بۆ چەند پرۆسەیەکی کارگێری، کە بریتییە
لەپرۆسەیەکی گشتگیر لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتەکان و ڕاپەڕاندنی سەرجەم کارە
کارگێڕییەکان و بەدیهێنانی ئامانجەکان.
ئەم بەڕێوەبەرێتییە سەرپەرشتی و چاودێری بەشە
کارگێڕییەکان و بەڕێوەبردنی سەرجەم کاروبارە کارگێڕییەکانی ناو پەیمانگە دەکات،
بەشی کارگێڕی پەیمانگە یەکێکە لەبەشە چالاکەکان و کار لەسەر ڕاپەڕاندن و
سەرپەرشتیکردن و ئەنجامدانی سەرجەم ئەو کارانەی لە ئەستۆیدایە لەماوەیەکی کورتخایەندا دەکات، ئەمەش لەپێناو
بەدیهێنانی ئامانجەکان بەشێوەیەکی خێرا.
بەشی خۆیەتی
بەشێکی گرنگی پەیمانگەیە، ئەرکی ڕاپەڕاندنی تەواوی
کارە کارگێڕییەکانی پەیمانگەی لە ئەستۆدایە، ئەم کارانە ئەنجامدەدات:
1- دەرکردنی سەرجەم بڕیارە کارگێرییەکان، کە
لەلایەن ڕاگرەوە بڕیاریان لەسەر دەدرێت.
2- تۆمارکردنی ئەونوسراوانەی کە ئاڕاستەی
پەیمانگە دەکرێت، لە تۆماری هاتوودا.
3- تۆمارکردنی سەرجەم ئەونوسراوانەی کە لە
پەیمانگە دەردەچن لە تۆماری دەرچوودا.
4- چاودێریکردنی لیستی ئامادەبوون و
ئامادەنەبوونی سەرجەم ستافی پەیمانگە.
5- دروستکردنی دۆسییەی کەسی سەرجەم ستافی
پەیمانگە.
6- لە ئەستۆگرتنی کاروباری (مۆڵەت،
پەیوەندیکردن، دەست لەکارترازان)ی سەرجەم ستافی پەیمانگە.
7- کردنی ئەستۆپاکی بۆ سەرجەم ستافی
پەیمانگە لەکاتی دەست لەکارترازان.
8- چاودێرکردنی (Fingerprint)ی سەرجەم ستافی پەیمانگە.
9- ئامادەکردنی سەرجەم ئامارەکانی (ستاف،
مۆڵەت، نەخۆشی، وانەبێژ…..تاد).
10-چاودێریکردنی کارە کارگێڕییەکان.
ئەرشیف:
لەم بەشەدا سەرجەم ئەو نوسراو بەڵگەنامانەی کە
پێویستن، بەپێی ساڵەکان هەڵدەگیرێت.
بەشی یاسایی
بەشی یاسایی یەكێكە لە
بەشە سەرەکییەکانی پەیمانگە، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ڕاگرەوە، لە بەرواری (15-11-2015)
دروستبووە، بەشێوەیەكی گشتی هۆبەی یاسایی هەڵدەستێت بە ڕاپەڕاندنی سەرجەم كار و
مامەڵە یاسایییەکان و، ئەو کارانەی پەیمانگە
ئەنجامیان دەدات، هەروەها نوێنەرایەتی پەیمانگە دەكات لە سەرجەم فەرمانگەكاندا.
بەشی یاسایی پێكهاتەوە
لە :
كاروباری یاسایی و داواكان:
1- ئامادەكردن و داڕشتنی
كڵێشەی گرێبەستەكان، وەك گرێبەستی مامۆستایان و فەرمانبەران و نوێكردنەوەیان بەپێی
ڕێنماییەکان.
2- بەشی یاسایی ئەندامە لەسەرجەم
ئەو لیژنانەی كە بۆ ڕێكاری فەرمانبەران دادەنرێت
3- نوێنەرایەتیكردنی
پەیمانگە لە دادگاكان لەو كێشانەی كە پەیوەندی بە پەیمانگەوە هەیە.
4- پاراستنی دۆسیەی
لێكۆڵینەوەی تایبەت بە فەرمانبەران و مامۆستایان.
5- بەدواداچوون و ڕێكخستنی
سەرجەم كاروباری پەیمانگە.
گرێبەستە گشتییەكان:
1- ئامادەكردنی تەندەر بۆ
ئەو پرۆژانەی، كە پێویستە بە شێوازی تەندەرین ئەنجامبدرێن و ئەنجامدانی بانگەواز
بۆ تەندەری پڕۆژەكان، لەڕێگەی ڕۆژنامەكان و بانگهێشتی ڕاستەوخۆوە، لەگەڵ بەئەنجام
گەیاندنی سەرجەم ڕێككارەكانی تەندەرین.
2- ئەنجامدانی گرێبەست بۆ پڕۆژەكان
و دانانی مەرجەكانی گرێبەست و گرێبەستەكانی خزمەتگوزاری، وەك كافتریا، وێنەگریی،
فۆتۆكۆپی، ئینتەرنێت و نوێكردنەوەیان بەپێی ڕێنماییەكان.
3- بەدواداچوونی كێشە و
گرفتە یاساییەکان بەهەموو جۆرەكانیەوە، ئەگەر پێویستیكرد ڕەوانەی دادگای تایبەت
دەكرێت و نوێنەری یاسایی بۆ دادەنرێت.
4- وەڵامدانەوەی ئەو
نوسراوانەی، كە پەیوەندییان بە كاروباری یاساییەوە هەیە.
5- پاڵپشت بەیاسای دادنوسی
ژمارە (33)ی ساڵی (1988)ی هەمواركراو، و بەپێی فەرمانی ژمارە (736) لە ڕێكەوتی (26-1-2015)
دەسەڵات دراوە بەكاروباری یاسایی پەیمانگە، بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی كاروباری دادنوسی
بۆ مامەڵەكانی (بەڵێننامە، دەستەبەری، پەسەندكردنی گرێبەست) بۆئەوەی ساڵانە بەر لەدەسپێكردنی كاری دادنوسی ڕێوشوێنی پێویست
بگیرێتەبەر و سەرجەم رسوماتەكان بگەڕێنێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دارایی پەیمانگە و دۆسیەكان ئەرشیف بكات.
لیستی ناوی
فەرمانبەرانی کاروباری یاسایی
کۆگا و دابینکاری ناوەندی
ئەم بەشە ڕاستەوخۆ سەربە بەڕێوەبەرێتی کارگێڕیە و
ئەرکی سەرەکی دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی پەیمانگەیە، لەگەڵ
دابەشکردنیان، پێکهاتووە لەسێ هۆبە:
یەکەم: هۆبەی تۆمارکردن
ئەرکەکانی ئەم هۆبەیە بریتیە لە:
-
تۆمارکردنی
کەلوپەلی بنچینە و سەرەکی لەتۆماری ژمێرکاری داهاویشتە (ادخال) ژمارە (70) و
دەرهاویشتنیان بە تۆماری ژمێرکاری دەرهاویشتەی (اخراج) ژمارە (71).
-
جەردکردنی
ساڵانەی کەلوپەلی بنەڕەتی پەیمانگە.
-
سڕینەوەی
(شطب) کەلوپەلی بنەڕەتی پەیمانگە.
لیستی ناوی فەرمانبەرانی کۆگا و دابینکاری ناوەندیو
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 703417