دڵنیایی جۆری و دانپێدانانی نێودەوڵەتی

ڕێکەوت : 20 - Jul - 2026

لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (KTI)، دڵنیایی جۆری و کواڵێتی خوێندن و بەڕێوەبردن بنەمای سەرەکیی هەموو چاڵاکی و کارەکانمانە. پەیمانگەکە بەردەوام کار و پرۆسە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی بەپێی بەرزترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان هەڵدەسەنگێنێت و بەرەوپێش دەبات. لە ئەنجامی ئەم پابەندبوونەدا، KTI یەکەم دامەزراوەی خوێندنی باڵایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە بڕوانامەی ISO 9001:2015 لە بواری سیستەمی بەڕێوەبردنی جۆری (Quality Management System) بەدەستهێناوە؛ ئەوەش نیشانەی پابەندبوونی پەیمانگەیە بە باشترکردنی بەردەوام، بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزاری و دابینکردنی پێداویستییەکانی فێرخوازان و هەموو پەیوەندیداران.

دانپێدانانی نێودەوڵەتی IEAC (بەریتانیا)

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دانپێدانانی دامەزراوەیی تەواوی (Full Institutional Accreditation) لەلایەن ئەنجومەنی دانپێدانانی پەروەردەی نێودەوڵەتی (IEAC) لە شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) وەرگرتووە، بە پلەی گشتی ٥ ئەستێرە (★★★★★) بە ژمارەی IEAC-ACC-2026-015. ئەم دانپێدانانە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٦ تا ٢٤ی نیسانی ٢٠٣٠ کاریگەرە و بە مەرجی هەڵسەنگاندن و چاودێریی بەردەوام درێژەی دەبێت.

ئەم دانپێدانانە پشتڕاستدەکاتەوە کە KTI لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، فێرکردن و فێربوون، بەرنامە ئەکادیمییەکان، دڵنیایی جۆری و خزمەتگوزارییەکانی فێرخوازاندا، پێوەرە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکات.

ئاستی سەرکەوتنی KTI لە هەڵسەنگاندنی IEAC

بواری هەڵسەنگاندنپلە
سەرپەرشتی، بەڕێوەبردن و سیستەمەکان★★★★★
پرۆسەی فێرکردن و فێربوون★★★★★
بەرنامە ئەکادیمییەکان★★★★★
خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی فێرخوازان★★★★★
دڵنیایی جۆری و بەرەوپێشبردن★★★★★
ژینگە، تەندروستی و سەلامەتی★★★★☆
بازاڕگەری و ڕاکێشانی فێرخوازان★★★★☆
پلەی گشتی دامەزراوە★★★★★

خەڵاتە تایبەتەکانی IEAC

سەرەڕای وەرگرتنی دانپێدانانی تەواوی دامەزراوەیی، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دوو خەڵاتی تایبەتی IEAC یشی بەدەستهێناوە، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵ و سەرکەوتنەکانی لە بوارە جیاوازەکاندا.

فێربوونی پراکتیکی و گرێدان بە بازاڕی کار

ئەم خەڵاتە پێبەخشرا بەهۆی ئەوەی KTI فێربوونی تیۆری و پراکتیکی بە شێوەیەکی سیستەماتیک گرێداوەتەوە بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار، لە ڕێگەی:

  • ڕاهێنانی هاوینەی ناچاری بۆ هەموو فێرخوازان.
  • مەشقی مەیدانی لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی پسپۆڕان.
  • هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە و کۆمپانیاکان.
  • دابینکردنی تاقیگە و کارگەی هاوچەرخ.
  • ئامادەکردنی دەرچووان بۆ چوونە ناو بازاڕی کار.

داهێنانی دیجیتاڵی لە فێرکردن و هەڵسەنگاندندا

ئەم خەڵاتە بە پەیمانگە بەخشرا لەبەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لە پرۆسەی فێرکردن و هەڵسەنگاندندا، لەوانە:

  • سیستەمی ناوەندی بەڕێوەبردنی فێربوون (LMS).
  • پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانی وانەوتنەوە.
  • بەکارهێنانی تەکنەلۆژی لە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن.
  • سیستەمی هەڵسەنگاندنی ئۆتۆماتیکی OMR.
  • چارەسەری دیجیتاڵی بۆ باشترکردنی فێرکردن و فێربوون.

پابەندبوون بە باشترکردنی بەردەوام

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پابەندە بە درووستکردنی کەلتوورێکی بەهێزی دڵنیایی جۆری و باشترکردنی بەردەوام، لە ڕێگەی پێداچوونەوەی بەرنامە ئەکادیمییەکان، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی فێرخوازان، بەرزکردنەوەی ئاستی بەڕێوەبردن، وەبەرهێنان لە گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان، و هاوتاکردنی هەموو پرۆسەکان لەگەڵ باشترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان. ئەم هەوڵانە دڵنیایی دەدەن کە دەرچووانی KTI خوێندنێکی بەرزکوالێتی و دانپێدراوی نێودەوڵەتی وەردەگرن.

دڵنیابوونەوە لە دانپێدانان

بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستیی دانپێدانانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، دەتوانن سەردانی پڕۆفایلی فەرمیی پەیمانگە لە ماڵپەڕی IEAC بکەن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە:

https://www.ieac.org.uk/kurdistan-technical-institute-iraq.php

بینراو : 386