هاتووچۆی فێرخوازان
ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023
پەیمانگە لە دوو بینای نوێ و بەشێوازێکی مۆدێرن و بەستانداردێکی پەروەردەیی و سەردەمیانە بنیاتنراوە، هەر بینایەکی لە سێ قات پێکهاتووە، هەرقاتێک پارکین و شوێنی چوونە ژورەوەی تایبەت بەخۆی هەیە، واتە پێنج دەروازەی چوونە ژوورەوەی هەیە، خاوەنی زیاتر لە (15) هۆڵی تاقیگەیەو تەواوی کەرەستەکانی لەدەرەوەو بەستانداردی زانکۆ جیهانییەکان هاوردەکراون و تەواوی ئەو پێداویستییانەی کەفێرخوازی پەیمانگەیەکی تەکنیکی پێویستی پێیەتی لەهەردوو بیناکەدا ئامادەکراون.
بینای
یەکەم ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
قاتی
یەکەم: تایبەتە بە یاریدەدەری ڕاگرایەتی، کتێبخانە، کافتریا و بەشە
خزمەگوزارییەکان.
قاتی دووەم: تایبەتە بە بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر، تەکنەلۆجیای زانیاری، یەکەی ئایتی، بەشی یاسایی، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، لەگەڵ (10) هۆڵی خوێندنی تیۆری، ئۆفیسی مامۆستایان، کافتریای تایبەت بە خواردنی بەیانیان و خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی فرێش.
قاتی سێیەم: تایبەتە بە بەشەکانی نەوت–هەڵکەندن و پاڵاوتن، کارگێڕی کار، ژمێریاری و ئەندازیاری دیکۆر-دیزاینی ناوەوە، لەگەڵ (10) هۆڵی خوێندن و هۆڵی کۆنفرانس و سیمینار.
بەشێوەیەکی
گشتی بینای دووەم تایبەتە بە بەشە پزیشکییەکان ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
قاتی
یەکەم: تایبەتە بەڕاگرایەتی پەیمانگە، کارگێڕی، تۆماری فێرخوازان و بەڕێوەبەرێتی
دڵنیایی جۆری.
قاتی
دووەم: تایبەتە بە بەشەکانی دەرمانسازی، شیکردنەوەی نەخۆشییەکان و پەرستاری، لەگەڵ
چەند هۆڵێکی خوێندنی تێۆری و دەرمانخانەیەک تایبەت بە بەشی دەرمانسازی.
قاتی
سێیەم: ئەم نهۆمە پێکهاتووە لە چەند هۆڵێکی خوێندنی تێۆری و چوار تاقیگەی پزیشکی بە
نوێترین ستانداردی پزیشکی.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 703499