هاتووچۆی فێرخوازان
ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەشی ناوخۆیی کوڕان و کچانی بەشێوازێکی مۆدێرن و بەستانداردێکی جیهانی نزیک لەپەیمانگە بۆ فێرخوازان (کوڕان و کچان) ئامادەکردووەو هەموو پێداویستییەکی تێدا دەستەبەرکراوە، ئەمەجگە لەڕەچاوکردنی ژینگەی پەروەردەیی و خوێندن، کرێی مانەوەی هەر فێرخوازێک لەمانگێکدا، بەپێی ڕووبەری ژوورەکە دەگۆڕێت، بەم شێوازەی خوارەوە:
١-هەر فێرخوازێک لە ژووری (4) کەسیدا بمێنێتەوە، ئەوا مانگانە (130,000) دینار دەدات.
٢-هەر فێرخوازێک لە ژووری (6) کەسیدا بمێنێتەوە، ئەوا مانگانە (120.000) دینار دەدا.
٣- هەر فێرخوازێک لە ژووری (8) کەسیدا بمێنێتەوە، ئەوا مانگانە (100.000) دینار دەدات.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 703984