هاتووچۆی فێرخوازان
ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023
كتێبخانە :ناوەندێکی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی پەروەردەیی فێركردنی گشتییە. سەرجەم بەرهەمەكانی بیری مرۆڤی تێدا دەپارێزرێت، بە سیستمێكی ڕێكوپێك ڕێكدەخرێت، بە كەمترین ماوە و ئاسانترین شێوە و بێبەرامبەر خزمەت بە فێرخوازان دەكات.
کتێبخانەی ناوەندی پەیمانگە لەساڵی (2015) دامەزراوە، هەمیشە و بەردەوام لەڕووی سەرچاوەی زانستییەوە لەدەوڵەمەند بووندایە ، تاوەکو ئێستا ژمارەی سەرچاوەکانی کتێبخانە بریتییە لە (2816).
ئەرک و کارەکانی کتێبخانە:
١- ڕێکخستنی سەرچاوەکانی کتێبخانە، تا بەئاسانترین شێوە سودیان لێوەربگیرێت.
٢- ئاسانکاری و ڕێنیشاندانی خوێنەران بۆ دەستگەیشتن بەسەرچاوەی زانست و زانیارییە پەروەردەیی و مرۆییەکان.
٣- دەستەبەرکردنی سەرچاوەی ئەکادیمی بۆ توێژەران، بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەلە بوارە جیاجیا کانادا..
٤- دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندنەوە.
٥- دروستکردنی ڕایەڵەی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانە و دەزگا مەعریفییەکانی دیکە، لەپێناو دۆزینەوەی سەرچاوەی زیاتر بۆ خوێندکاران و خوێنەران.
٦- هەماهەنگی و ڕاوێژکردن لەگەڵ کۆلێژ و بەشەکان، لەکاتی پەیداکردن و کڕینی سەرچاوەکانی کتێبخانە، تا پێداویستییە ئەکادیمیەکانی فێرخوازان و مامۆستایان دەستەبەربکرێن.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 707725