Image

ناوەندی خوێندن

ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023

پەیمانگە لە دوو بینای نوێ و بەشێوازێکی مۆدێرن و بەستانداردێکی پەروەردەیی و سەردەمیانە بنیاتنراوە، هەر بینایەکی لە سێ قات پێکهاتووە، هەرقاتێک پارکین و شوێنی چوونە ژورەوەی تایبەت بەخۆی هەیە، واتە پێنج دەروازەی چوونە ژوورەوەی هەیە، خاوەنی زیاتر لە (15) هۆڵی تاقیگەیەو تەواوی کەرەستەکانی لەدەرەوەو بەستانداردی زانکۆ جیهانییەکان هاوردەکراون و تەواوی ئەو پێداویستییانەی کەفێرخوازی پەیمانگەیەکی تەکنیکی پێویستی پێیەتی لەهەردوو بیناکەدا ئامادەکراون.

بینای یەکەم ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

قاتی یەکەم: تایبەتە بە یاریدەدەری ڕاگرایەتی، کتێبخانە، کافتریا و بەشە خزمەگوزارییەکان.

قاتی دووەم: تایبەتە بە بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر، تەکنەلۆجیای زانیاری، یەکەی ئایتی، بەشی  یاسایی، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، لەگەڵ (10) هۆڵی خوێندنی تیۆری، ئۆفیسی مامۆستایان، کافتریای تایبەت بە خواردنی بەیانیان و خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی فرێش.


قاتی سێیەم: تایبەتە بە بەشەکانی نەوت–هەڵکەندن و پاڵاوتن، کارگێڕی کار، ژمێریاری و ئەندازیاری دیکۆر-دیزاینی ناوەوە، لەگەڵ (10) هۆڵی خوێندن و هۆڵی کۆنفرانس و سیمینار.


بەشێوەیەکی گشتی بینای دووەم تایبەتە بە بەشە پزیشکییەکان ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

قاتی یەکەم: تایبەتە بەڕاگرایەتی پەیمانگە، کارگێڕی، تۆماری فێرخوازان و بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری.

قاتی دووەم: تایبەتە بە بەشەکانی دەرمانسازی، شیکردنەوەی نەخۆشییەکان و پەرستاری، لەگەڵ چەند هۆڵێکی خوێندنی تێۆری و دەرمانخانەیەک تایبەت بە بەشی دەرمانسازی.

قاتی سێیەم: ئەم نهۆمە پێکهاتووە لە چەند هۆڵێکی خوێندنی تێۆری و چوار تاقیگەی پزیشکی بە نوێترین ستانداردی پزیشکی.

بینراو : 2015