ئەکادمیای هواوی (ICT)
ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023
به‌ڕێوه‌به‌رێتى زانستی و دڵنیایى جۆریى
- بەرەوپێشبردنی ئەو دۆزانه‌ی که په‌یوه‌ندیدارن به دڵنیایی جۆریی خوێندن و فێرکردنه‌وه،
هه‌روه‌ها هه‌وڵێکه تا له ڕێگه‌یه‌وه هه‌موو ئه‌و چالاکییه زانستى و هه‌واڵانه‌ى
په‌یوه‌ستن به بوارى فێرکردنی دڵنیای جۆریی سه‌رجه‌م لایەنە پەیوەندیدارەکان بە
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە.
- یه‌کانگیربوونه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دڵنیایى جۆریى له پەیمانگەی تەکنیکی
کوردستان، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی
زانستی، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر هه‌موو ستافی پەیمانگەیە کاربکەن بۆ به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌کانى
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
- ئاشناکردنی هه‌موو ئه‌و ڕێنمایانه‌ى که په‌یوه‌ندیدارن به بوارى
دڵنیایى جۆریى، له‌پێناو ئاگاداربوونى ستافى ئه‌کادیمى پەیمانگە به چۆنیه‌تى کارکردنى به‌ڕێوەبه‌رێتى دڵنیایى
جۆریى.
به‌ڕێوەبه‌رێتى
زانستی و دڵنیایی جۆریی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی پێكهاته‌كانی پرۆسه‌ی دڵنیایی
جۆریی په‌یمانگه ده‌كات. هەربۆیە پێكهاته‌كانی دڵنیایی جۆریی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن
په‌یمانگه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و بریتین له:
زانستخوازیی به‌رده‌وامی مامۆستایان
فیدباكی فێرخوازان
كۆرسبوك
هه‌گبه‌ی مامۆستا
هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی به‌شی زانستی
ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌ڕێوەبه‌رێتییە
بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی
دڵنیایی جۆریی له په‌یمانگه.
ڕایكردنی مامه‌ڵه و نوسراوه‌كانی
تایبه‌ت به دڵنیایی جۆریی.
به‌دواداچوونی کاری لیژنه‌کان لە په‌یمانگه.
پـرۆگــرامــه‌كــانـــى
خـــوێـنـــدن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رپه‌رشتی دانان
و گۆڕانكاری پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كات.
ئه‌ركه‌كانی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
سه‌رپه‌رشتی و ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتن
بۆ دانان و گۆڕانگاریی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌هه‌موو سیمستەرەکانی خوێندن.
سه‌رپه‌رشتیكردنی گشتی مه‌شقی
پراكتیكی و یارمه‌تیدانی به‌شه زانستییه‌كان له‌م بواره‌دا.
به‌دواداچوونی لیژنه‌کان
پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ
بازاڕی كار له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و یارمه‌تیدانی به‌شه زانستییه‌كان له‌م
بواره‌دا، به‌مه‌به‌ستی گرێدانی خوێندنی ته‌كنیكی به بازاڕی كاره‌وه.
ئەم خاڵانە بەپێى ڕێنماييەكانى وەزارتى خوێندنى باڵا و
تویژینەوەی زانستی بۆ فێركردنى دڵنيايى جۆریى، پەيوەندييان هەيە بە ڕۆڵى فێرخواز لە
پرۆسەى فێركردنى دڵنيايى جۆرى لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان. فێرخوازان ڕێنمایی دەكرێن
بە:
به‌ره‌و به‌رز ڕاگرتنی ئاستی ئه‌کادیمی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی
کوردستان
پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆریی فێرکردن
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
مافەکانى فێرخواز
بۆ بەدیهێنانى ژینگەیەکى گونجاو بۆ فێربوون. فێرخوازان کۆمەڵە
مافێکیان لە ناو پرۆسەى خوێندندا هەیە، کە دەبێت بپارێزرێت. ئەمانە بریتین لە:
-
بەدەستگەیشتنى کۆرسبوک پێش دەستپێکردنى کۆرسەکە.
-
پڕکردنەوەى فیدباک لە کۆتایى کۆرسەکەدا. ئەم فیدباکە بە
شێوازێک دەبێت، کە لەگەڵ ئامانجەکانى بابەتەکە بگونجێت، فیدباک دەبێت لەکاتى
(وانەوتنەوە)دا پڕبکرێتەوە.
-
پڕکردنەوەى فیدباک لەسەر پڕۆسەى تاقیکردنەوەکان، بەپێى ئامانجە
ستانداردەکان دەبێت. ئەم فیدباکە بۆ گۆڕین و باشکردنى ڕێگاکانى تاقیکردنەوەکانە،
وەکو ئامێرێکى پێوانەکردن بۆ هەڵسەنگاندنى شێواز و بەڕێوەبردنى کۆرسەکە، هەروەها
بەشەکەو هەموو فاکەڵتیەکە بەکاردەهێنرێت.
-
فێرخواز مافى وەرگرتنى وێنەیەک لە پەڕاوی تاقیکردنەوەکانى
هەیە، ئەگەر داوابکات.
ئەرکەکانى فێرخواز
زانکۆ، پەیمانگە و دامەزراوەکان، چەند ماف و
بەرپرسیارێتییەکیان هەیە، بەڵام لەهەمان کاتدا چەند چاوەڕوانییەکیان لە فێرخوازان
هەیە و بە پێچەوانەشەوە. لەسەرەتاى هەر ساڵێکى ئەکادیمیدا، کاتێک فێرخواز
وەردەگیرێت لە زانکۆ، پەیمانگە، یان دامەزراوەیەک، ژمارەیەک بابەت و مەرج دەخرێنە
بەردەم فێرخوازەکە لەشێوەى چەند فۆڕمێکدا، کە پێویستە واژۆیان لەسەر بکات. ئەم
ڕەزامەندییانە ئەم مەرجانەى خوارەوە دەگرێتەوە:
-
فێرخواز دەبێت بەپێى ڕێنماییەکانى پەیمانگە هەڵسوکەوت بکات.
-
فێرخواز ناچاردەکرێت، بەپێى ڕێنماییەکان و بڕیارەکان هەڵسوکەوت
بکات، کە واژۆى کردوون کاتێک کە لەلایەن پەیمانگەوە وەرگیراوە.
-
جێبەجێکردنی سەرجەم یاسا و ڕێنماییەکان.
هەڵسەنگاندنەکانى فێرخواز بۆ بابەتەکان، کۆرسەکان و وانەکان
گرنگە و چاوەڕوان دەکرێت لە لایەن فێرخوازەکە خۆى ئەنجامبدرێت. هەرچەندە
ئامادەبوونى فێرخواز گرنگە، نەک تەنها بۆ فێربوون و ڕاهێنان، بەڵکو بۆ سەرکەوتوویى
ئەزمونى فێرکارى کە لەلایەن پەیمانگە و بەشەکانەوە پەیڕەودەکرێت.
چاوەڕواندەکرێت ستاف و بەڕێوەبەرەکان، کە بەشەکان بەڕێوەدەبەن
ئامادەبوونى فێرخوازان بەهەند وەربگرن، ئامادەبوونى فێرخوازان تۆماربکەن و، هەر کاتێک پێویستبوو بەدواداچوون
بکەن.
ئەمە ئەرکێکى نیشتیمانى و ئەکادیمیە کە فێرخوازان بە گیانێکى
بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەن و ستانداردەکانى زانیارى و بڕوانامە بەرز بکەنەوە.
ئامادەنەبوونى ڕێگە
پێنەدراو ئەوانەن کە لە (10-15٪)یان تێپەڕکردووە کە بۆ ئامادەنەبوون ڕێگە پێدراو
خوازراوە. دەرئەنجامەکان لەکاتى بەزاندنى ئەو سنورانە ئەمانەى خوارەوەن:
فێرخواز مافى ئەوەى نامێنێت کە هەڵسەنگاندن بۆ وانەکە، یان
شێوازى بەڕێوەبردنى کۆرسەکە بکات.
فێرخواز ئەو مافە لەدەستدەدات، کە تاقیکردنەوەى یەکەم لە
کۆرسەکەدا ئەنجامبدات، بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى ناوى دەچێتە ئەو لیستەوە کە دەتوانێت
تاقیکردنەوەکە بکاتەوە.
هەر فێرخوازێک لە دوو وانەدا ئامادەنەبێت.
فێرخواز مافى ئەوە لەدەستدەدات کە بەشدارى لە
تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ بکات، لە کۆرسەکەدا بە کەوتوو ئەژماردەکرێت، کاتێک کە
تێکڕاى ڕێژەى سەدى ئامادەنەبوونى لە وانەکاندا لە (10٪)ی تێپەڕاند ئەوا بەکەوتوو
هەژماردەکرێت، ئەگەر بەڵگەی پەسەندکراوی دروستی هەبوو ئەوا نابێت (15٪)
ئامادەنەبوون تێپەڕێنێت.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 703630