بەرێوەبەریەتی تەندروستی و سەلامەتی

ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی

 

بەڕێوبەریەتی تەندروستی و سەلامەتی ڕۆڵێکی گرنگ دەبیبێت لە بەرەوپێشچوونی هەموو دام و دەزگایەکدا، ئەم بەڕێوەبەرێتییە یەکەیەکی گرنگی پەیمانگەیە و پایەیەکی سەرەکییە لە بەڕێوەچوونی کارەکانی پەیمانگە و ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە سەلامەتی کارەوە هەیە. ئەم یەکەیە کاردەکات لەپێناو دابینکردنی سەلامەتی تەندروستی بۆ سەرجەم فێرخوازان بە پلەی یەکەم و پاشان ستافی پەیمانگە.

ئەرکەکانی ئەم  بەڕێوەبەرێتییە

ئەرکی سەرەکی پاراستن و ئەگاداربوونی زیاتری تەندروستی ستافی پەیمانگەو فێرخوازان و چاودێریکردنی سەرجەم بەشەکانە، بەڕێوەبەرێتتییەکان، چێشتخانە، تاقیگەکان، کافتریا و بەشە ناوخۆیەکان لەڕووی سەلامەتی و تەندروستییەوە، هەروەها بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی کارکردن و سازدانی چالاکی و سیمینار بۆ سەرجەم فێرخوازان بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەپێناو تەندروستییەکی باشتر.

هەروەها ئاشناکردنی زیاتری ستاف و فێرخوازان لەو مەترسیانەی کە لە کاتی کارکردندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە،

لەهەمانکاتدا دەستنیشانی کێشەو مەترسی هەر شتێک کە ئەگەرێک بێت لەسەر مەترسی کارکردنیان و، ڕاستەرخۆ چارەسەر کردنیان.

وەک وتراوە تەندروستی و سەلامەتی دڵی ژیان و کارکردنە، خۆشبەختانە ئەم بەڕێوەبەرێتییە لە سەرەتای دامەزراندنی پەیمانگەوە هەیە، لە ئێستادا کارەکان بە کوالیتی باشتر و بە خزمەتگوزاری نوێوە خزمەت دەکات و، سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ فێرخوازان و ستافی پەیمانگە بێ بەرامبەرەو هەمووان دەتوانن سودمەند بن لێی.

بینراو : 921