Image

سوپاس و پێزانین ئاراستەی هونەرمەندان، سپۆنسەران و بەشداربووانی فێستیڤاڵی یادی سلێمانی کرا

ڕێکەوت : 17 - Nov - 2026


لە دوای سەرکەوتنی گەورەی چالاکییەکانی «فێستیڤاڵی یادی ٢٤٢ ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی» لە بەرزاییەکانی سلێمانی،  سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم ئەو کەسایەتی، دەزگا، کۆمپانیا و ڕێکخراوانە کرا کە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریان هەبوو لە سەرخستن و بەرزڕاگرتنی شکۆی یادەکەدا.

لە پەیامەکەیدا، ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی تایبەتی ئاراستەی هونەرمەندی پایەبەرز و شا-دەنگی نیشتمان (مامۆستا ناسری ڕەزازی) کرد لەپای بەشداریکردنی مێژوویی و شکۆدارکردنی دەستپێکی فێستیڤاڵەکە.

هاوکات، دەستخۆشی و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم سپۆنسەرە دڵسۆزەکانی کەرنەڤاڵەکە کرا بەپێی پلەکانیان، لەوانە:

بانکی ئەربیل: وەک سپۆنسەری ئەڵماسی (سەرەکی)ی فێستیڤاڵەکە.

دەزگای میدیایی کوردسات: وەک پاڵپشتی میدیایی و گواستنەوەی دەنگ و ڕەنگی یادەکە بۆ هەموو ماڵێک.

کۆمپانیای موون لاین (Moonline): وەک سپۆنسەری پلاتینیۆم.

ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO): وەک سپۆنسەری زیوی.

چێشتخانە و کافتریای لاپێرلا (La Perla REST.): وەک سپۆنسەری زیوی.

لە بەشێکی دیکەدا سوپاس و دەستخۆشیی پێشکەش بە بەڕێزانی (ڕێکخراوی بزاڤی ئاشتی سلێمانی) کرا لەپای ئامادەبوون و بەشداریکردنی کارایان لە چالاکییەکانی یادەکەدا.


بینراو : 158