Image

فێستیڤاڵی یادی ٢٤٢ ساڵەی بونیادنانی سلێمانی لە بەرزاییەکانی شار بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا

ڕێکەوت : 16 - Nov - 2026


لە بەرزاییەکانی شارەوە؛ پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان و پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانیی ناحکومی یادی ٢٤٢ ساڵەی بونیادنانی سلێمانییان بەرز ڕاگرت

 بە بەشداریی هەزاران هاووڵاتی و کەسایەتیی دیاری ئەکادیمی و کلتووری، لە بەرزاییەکانی سلێمانی و لە کەمپی ناوەندی فێرکاریی شێخ فاخر شیخ طیب قەیوانی ، «فێستیڤاڵی یادی ٢٤٢ ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی» لەلایەن پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی کۆمپیوتەری سلێمانیی ناحکومی دەستیپێکرد.

لە ساتەوەختی دەستپێکی مەراسیمەکەدا، ئامادەبووان و میوانانی VIP لە بەردەم ستەیجی سەرەکی بە پێوە پێشوازییان لە دەنگە نەمرەکانی هەردوو شا-هونەرمەندی گەلەکەمان (مامۆستا ناسری ڕەزازی ) کرد، کە بە چڕینی چەندین گۆرانی و سرودی نیشتمانی و ڕەسەن، جۆش و خرۆشێکی مێژووییان بەخشییە دەستپێکی فێستیڤاڵەکە.

لە بەشێکی دیکەی ڕۆژی یەکەمدا، گەورەترین گوندی کوردەواری بە بەشداریی زیاتر لە ٥٠ گۆشە و شوێنی کلتووری و کەلەپووری کرایەوە؛ لەوانە نوێنەرایەتیی شوێنە دێرینەکانی وەک چایخانەی شەعب، ماڵی سۆفی کەریم، و گۆشەی خواردنە فۆلکلۆرییەکانی وەک شێلم و پاقلە و چێشتخانەی دەستاو و دیزاینە کلتوورییەکان، لەگەڵ نمایشکردنی پڕۆژە و داهێنانە تەکنیکییەکانی خوێندکارانی پەیمانگە کە ئاوێتەی مێژووی شارەکە کرابوون. ئەم یادە تا ئێوارە بە ڕووماڵی ڕاستەوخۆی دەزگای میدیایی کوردسات و بە بەشداریی جەماوەرێکی بێشومار بەردەوام بوو.


بینراو : 171