ئەکادمیای هواوی (ICT)
ڕێکەوت : 19 - Oct - 2023
بەڕێوەبەرێتی تۆمار ەبەرێتی تۆمارگە
بەڕێوەبەرێتی
تۆمار یەكێكە لە بەڕێوەبەرێتییە گرنگەكانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هەموو کارە
سەرەکییەکانی فێرخوازان لەم بەشەدایە. لەبەڕێوەبەرێتی تۆماردا هەموو زانیارییەكی
كەسی فێرخواز لە ماوەی خوێندنیدا لەگەڵ هەموو ئەوشتانەی لەو ماوەیەدا دەیگرێتەوە،
یاخود بە درێژایی ژیانی داوای دەکات تۆماردەكرێت و، لە دۆسیەی تایبەت بە خۆیدا
هەڵدەگیرێت.
ئەركی
بەڕێوەبەرێتی تۆمار پاراستن و هەڵگرتنی هەموو ئەو زانیاریانەیە، كە لەدۆسیەی
فێرخوازدا هەیە، وەك (زانیاری كەسی، نوسراو ، بڕوانامە، فەرمانە کارگێڕییەکانی
فێرخوازان، پشتگیری….هتد) یان هەرشتێكی
تر كە تایبەت بە فێرخواز بێت. بەپێی هەیكەلی كارگێڕی بەڕێوەبەرێتی تۆمار ئەم
کارانەی لەئەستۆدایە.
1-
وەرگرتنی ئەو
فێرخوازانەی كە لەڕێگەی فۆرمەوە داواکاری پێشکەشدەکەن، پاشان ڕەزامەندی وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیان بۆ دەردەچێت .
2-
هاوكاری و
ڕێنمایكردن بەپێدانی زانیاری دەربارەی كاری گواستنەوە، یان دابەزین
بۆ ئەو فێرخوازانەی كە دەیانەوێت بەشەكانیان بگۆڕن، یان گواستنەوە بكەن لەنێوان
پەیمانگاكانی هەرێم، ئەمەش بەپێی ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی دەبێت.
3-
پێدانی باج و
دەركردنی فەرمانی کارگێڕی وەرگرتنی فێرخوازان.
1-
پێدانی بڕوانامە
بەنمرە بە زمانی ئینگلیزی بۆ ئەو فێرخوازانەی، كە خوێندنیان تەواوكردووە
.
2-
پێدانی پشتگیری
دەرچوون بۆ ئەو دەرچووانەی كە دادەمەزرێن.
3-
پێدانی بڕوانامەی
دیوار بەدەرچووان بە هەرسێ زمانی (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)
أ- لە نێوان بەشەکانی پەیمانگە:
لەبەرئەوەی
وەرگرتن لەپەیمانگە ئەهلییەکان
سیستمی ئۆنلاینە، گۆڕینی بەش لەڕێگەی ئەم سیستمەوە دەبێت، بۆیە:
1-
لەڕێگەی
هەڵوەشاندنەوەی بەشی وەرگیراو و خۆتۆمارکردن سەرلەنوێ لەو بەشەی دەیەوێ
ئەنجامدەدرێت.
2-
یان لەکاتی
بوونی کورسی بەتاڵ لەوبەشەی کەدەیەوێت بخوێنێت، بەمەرجێک کاتی وەرگرتن تەواو
نەبووبێت.
ب- گواستنەوە
لەپەیمانگەیەکەوە بۆ پەیمانگەیەکی تر:
فێرخواز
دەتوانێت خوێندنی خۆی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە بگوازێتەوە بۆ
پەیمانگەیەکی تر و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام پێویستە سەرجەم ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لەبەرچاو بگرێت، بەم شێوازە:
1-
پێویستە ئەو
پەیمانگەیەی کە فێرخواز بۆیدەچێت هەمان سیستمی خوێندنی پەیمانگەکەی خۆی پەیڕەوبکات.
2-
لە تۆماری
پەیمانگە
نوسراوی (لارینەبوون) بۆ تۆماری ئەو پەیمانگەی بۆیدەچێت بەرزدەکاتەوە، بەمەش
پێدانی لارینەبوونی وەرگرتن بە فێرخواز دەدرێت، بەڕەچاوکردنی یاسا‌و ڕێنماییەکانی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەو پێوەرانەی کە پێویستە لەهەردوو
پەیمانگە وەک یەک بن.
3-
لە تۆمارەوە
نوسراوی هاتوو لەگەڵ بەراییەكانی فێرخواز دەنێردرێت بۆ وەزارەت، بەمەبەستی
وەرگرتنی ڕەزامەندی، ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لارینەبوو
لە داواكاریەكەی فێرخواز، ئەوا فەرمانی بۆ دەردەكرێت، دۆسیەكەی هاوپێچ دەكرێت و
دەنێردرێت بۆ تۆماری ئەوپەیمانگەیەی کەفێرخواز بۆیدەچێت.
4-
گواستنەوە تەنها
لە قۆناغی دووەمدا دەبێت، واتە قۆناغی یەکەمی تەواوکردبێت، پێویستە لە ڕێکەوتی (1/7
تاوەکو 30/8) سەرجەم کارەکانی گواستنەوەی تەواوکردبێت.
تێبینی:
گواستنەوەو
دابەزاندنی بەش بەپێی ئەو میکانیزمانە جێبەجێدەکرێت، کە لەساڵی وەرگرتنی فێرخوازدا
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی دیاریدەکات.
1-
میکانیزمی
وەرگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هەمان
ئەو میکانیزمانەیە، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی
هەرێمی کوردستان پەیڕەویدەکات.
2-
له كۆتایی هه‌موو
ساڵێكدا، پەیمانگە پلانی وەرگرتنی فێرخوازان بۆ ساڵی
داهاتوو پێشکەش به وه‌زاره‌ت دەکات.
3-
فێرخوازان دوای
ده‌رچوونیان لە پۆلی دوازدەهەمی ئامادەیی یان (ئامادەییە پیشەییەکان)، پێویستە
فۆڕم پڕبکاتەوە، ئەم فۆڕمانە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەوە یان پەیمانگەوە
بە ئۆنلاین پڕدەکاتەوە، پاش ڕاپەڕاندنی کارەکانی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی ناوی بەرایی وەرگیراوان ڕادەگەیەنێت، پاش
چێککردنی دۆسیەو دۆکۆمێنت و پێداویستییە یاساییەکان، بڕیار لەسەروەرگرتنیان دەدرێت.
-
كاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری
تۆمار، بریتییه له سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێكردنی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه
تایبەتن بەفێرخوازان.
-
ده‌ركردنی فه‌رمانی
کارگێڕی پەیمانگە و وه‌رگرتنی فێرخوازان لە پەیمانگە.
-
ده‌ركردنی فه‌رمانی
کارگێڕی به‌خشینی بڕوانامه‌ی دبلۆم به فێرخوازان.
-
ده‌ركردنی فه‌رمانی
کارگێڕی گواستنه‌وه‌ی فێرخواز.
-
دەرکردنی نوسراو
بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی به مه‌به‌ستی جیاواز.
ئەرکەکان:
-
ئه‌رشیف: ئه‌ركه‌كانی
بریتییه له وه‌رگرتن و ده‌ركردن و ئه‌رشیفكردنی هه‌موو ئه‌و نوسراوانه‌ی، كه بۆ
به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆمار دێن، یاخود ده‌نێردرێن.
-
بڕوانامه‌كان:
ئه‌ركه‌كانی بریتییه له پێدانی بڕوانامه به داواكار و سێ جۆری بڕوانامە دەدات:
1-
بڕوانامه‌ی ده‌رچوون:
ئه‌م بڕوانامه‌یه به زمانەکانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی ده‌رده‌چێت، ته‌نیا بۆ
دامه‌زراندنی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌كاردێت، داواكار ته‌نها یه‌كجار بۆی هه‌یه وه‌ریبگرێت.
ئه‌مه‌ش دوای هێنانی پشتگیری له‌و شوێنه‌ی لێیدادهمهزرێت.
2-
بڕوانامه به
نمره: ئه‌م بڕوانامه‌یه به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت، به مه‌به‌ستی درێژەدان
به خوێندن به‌كاردێت، پێكدێت له نمره‌ی هەردوو قۆناغه‌كانی خوێندنی فێرخواز،
ئەگەر سیستمی ساڵانە بوو، بەڵام ئەگەر سیستمی بۆڵۆنیا بوو، ئەوا نمرەی هەر چوار سیمستەرەکەی
لەسەر دەبێت.
3-
بڕوانامه‌ی هه‌ڵواسین
(دیواری): ئه‌م جۆره بڕوانامه‌یه ته‌نها به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت و به‌رامبه‌ر
هه‌ر وێنه‌یه‌ك بڕی (20) هه‌زار دینار له داواكار وه‌رده‌گیرێت، ئەمەش به
پڕكردنه‌وه‌ی پسوڵەی تایبه‌ت.
بەگشتی کارەکانی بەڕێوبەرێتی
تۆمار بریتین لە:
1-
وه‌رگرتنی
فێرخوازان و دروستكردنی دۆسیه له‌دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لەوەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی.
2-
پشتگیریكردنی
فێرخوازان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له ماوەی خوێندندا.
3-
گواستنه‌وه‌ی
خوێندنی فێرخوازان (له پەیمانگەوە بۆ پەیمانگەیەکی تر) به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
4-
فه‌رمانه
كارگێڕییه‌كان، وه‌ك:
أ- فه‌رمانی
كارگێڕی وه‌رگرتنی فێرخوازان: له‌دوای ده‌رچوونی فەرمانی کۆتایی لەلایەن وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت، فه‌رمانی
کارگێڕی وه‌رگرتنیان بۆ دەردەکات.
ب- فه‌رمانی
كارگێڕی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی وه‌رگرتن: ئەم فەرمانە بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت،
كه دوای وه‌رگیرانیان لهپەیمانگە، بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك، په‌یوه‌ندی به
پەیمانگەوە ناكه‌ن، بۆیە داواکاری بەرزدەکاتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی
بەراییان.
ت- فه‌رمانی
كارگێڕی ته‌رقین قەید: ئەم فەرمانە بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه دوو ساڵ
له‌سه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ون، یان فەرمانی دەرکردنیان (فصل) هەبێت.
ث- فه‌رمانی
كارگێڕی دواخستن: بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه داوای دواخستنی خوێندن ده‌كه‌ن.
ج- فه‌رمانی
كارگێڕی سزای ئاگاداركردنه‌وه: بۆ ئه‌و فێرخوازە ده‌رده‌كرێت، كه سه‌رپێچی
ڕێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ ڕێنمایی ژمارە (2) ساڵی (2009)
یاسایی ڕێکاری فێرخوازان دەکەن.
ح- فه‌رمانی
كارگێری كه‌وتن به‌هۆی نه‌هاتن: بۆ ئه‌و فێرخوزاە ده‌رده‌كرێت، كه ڕێژەی نه‌هاتنیان
له ١٠% زیاتره.
خ- فه‌رمانی
كارگێڕی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژەی نه‌هاتن: بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه ڕێژەی
نه‌هاتنیان له‌به‌ر هۆكارێكی گونجاو بووه (نه‌خۆشی، پرسە، هاوسه‌رگیری) به به‌ڵگه‌وه.
د- فه‌رمانی
كارگێڕی كه‌وتن به هۆی گزیكردن: بۆ ئهوفێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه له كاتی ئه‌نجامدانی
تاقیكردنه‌وه‌دا، گزییان كردووه و به به‌ڵگه سەلمێنراوە.
ذ- فه‌رمانی
كارگێڕی به‌خشینی بڕوانامه‌ی دبلۆم: بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه هه‌ردوو
ساڵی خوێندنیان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكردووه. ئه‌م فه‌رمانه له دوای ئه‌نجامی
كۆتایی قۆناغی دووەم و ئاهه‌نگی ده‌رچوون بەدەرکردنی فەرمانی کۆتایی لەلایەن
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت، ده‌رده‌كرێت.
ر- فه‌رمانی
كارگێڕی دەرکردن (فصل): بۆ ئه‌و فێرخوازانە ده‌رده‌كرێت، كه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك
دەردهكرێن، جا دەرکردنی كاتی بێت، یان یه‌كجاری.
ئەگەر
دەتەوێت لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بخوێنیت، دەبێت ئەم فۆڕمەی خوارەوە
پڕبکەیتەوە، پاشان ئەو پێداویستییانەی داواتلێکراوە ئامادەیبکە و، سەردانی
تۆمارگەی پەیمانگە بکە.
-
لەپێش
وەرگرتن لە پەیمانگە بەسیستمی ئۆنلاینە، وەک لە زانکۆلاین و لەپەیمانگە پڕدەکرێتەوە،
واتە سیستمی ئۆنلاینی وەزارەت و پێویستە سەردانی پەیمانگە بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم و
پاش پڕکردنەوە و گەڕانەوەی بۆ پەیمانگە داخڵی سیستمەکە دەکرێت.
-
هەرکاتێک
فۆڕمەکە بوو بە ئۆنلاین، پێویستە ئەم فۆرمە بە فۆنتی یونی‌کۆد پڕبکەیتەوە. بۆ
داگرتنی کیبۆردی یونی‌کورد، کلیک لە جۆری ئامێرەکەت بکە: ویندۆز، ماک، ئایفۆن یان
ئایپاد، ئەندرۆید، (بۆ ئەم مەبەستەش لەکاتی خۆیدا فێرخواز ئاگاداردەکەینەوە).
-
تکایە ئیمەیڵی
خۆت بەکاربهێنە، چونکە هەموو ئەو زانیاریانەی دەینوسیت دەچێت بۆ ئەو ئیمەیڵەی
بەکاریدەهێنیت، لەهەر هەڵەو کەم و کورتییەک خۆت بەرپرسیاریت.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 704035