لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سیمینارێکی زانستی لەسەر ئایندەی پیشەیی یاریدەدەری دەرمانساز بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 22 - Sep - 2026
لە چوارچێوەی چالاکییە ئەکادیمی و زانستییە بەردەوامەکانیدا، بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سیمینارێکی زانستی بۆ (د. سانا ماجد محمد)، مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی ڕێکخست، لەژێر ناونیشانی: یاریدەدەری دەرمانساز، بە بڕوانامەی دەرمانسازییەکەت دەتوانیت چی بکەیت؟
سیمینارەکە رۆژی ٥ شەممە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ، لە
هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ تەیب قەیوانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە
مامۆستایان، کارمەندان و فێرخوازانی پەیمانگە بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا، تیشکخرایەسەر، گرنگی و پێگەی بڕوانامەی دەرمانسازی، هەروەها هەلی کارەکانی ئەم بوارە لە بازاڕی کاری تەندروستی و کەرتی دەرمانسازیدا.
هاوکات گفتوگۆکرا دەربارەی ئەو کارامەیی و توانایانەی کە پێویستە فێرخواز پاش دەرچوونی بەدەستی بهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت بە سەرکەوتوویی لە کەرتی گشتی، نەخۆشخانەکان، کۆمپانیاکانی دەرمان و دەرمانخانەکاندا کار بکات.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، دەرگای گفتوگۆ و پرسیار بۆ
ئامادەبووان و فێرخوازان کرایەوە و لەلایەن پێشکەشکاری سیمینارەکەوە وەڵامی سەرجەم
پرسیار و سەرنجەکان درایەوە.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2226119