د. عەدالەت عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی ئەکادیمی پێبەخشرا

ڕێکەوت : 17 - Aug - 2026
لە لایەن ناوەندی ئەکادیمیی توێژینەوەی نیشتمانی (ACNS) و کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانییەوە، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی (د. عەدالەت عەبدوڵڵا)، مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ لە پەیمانگای تەکنیکیی کوردستان کرا.
ئەم رێزلێنانە لە بەرامبەر بەشداریی چالاکانە و پێشکەشکردنی بابەتێکی زانستی بوو لەژێر ناونیشانی (ڕووماڵکردنی میدیایی بۆ دیاردەی کۆچی ئهویتر بۆ ههرێمی کوردستان، کۆچی برا عەرەبەکان بە نموونه) لە پانێڵی هاوبەشی «کۆچکردن بۆ هەرێمی کوردستان و کاریگەرییە سیاسی و ئابووری و دیمۆگرافییەکانی»، کە لەم رۆژانەدا لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2160867