Image

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری سێیەم دەستیپێکرد

ڕێکەوت : 19 - Dec - 2024

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (١٩/١٢/٢٠٢٤) لە کاتژمێر (٠٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی، بەچاودێری ڕاگری پەیمانگە و بە سەرپەرشتی سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و، بە بەشداری فێرخوازانی بەشە جیاجیاکانی پەیمانگە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سێمستەری سێیەم دەستیپێکرد، لەمیانی بەسەرکردنەوەی هۆڵەکاندا سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوەکان بۆ مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، داوای لێکردن، کە پێویستە فێرخوازان سەرجەم ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان جێبەجیبکەن و فێرخوازنا لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا ئامادەبن، هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرزی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست.

بینراو : 544