Image

ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سەردانی دامەزراوەی ڤیژنی کرد

ڕێکەوت : 09 - Dec - 2024

بە مەبەستی پیرۆزبایی شاندێکی پەیمانگە سەرۆکایەتی پ.ی.د. رێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، بە یاوەری ژمارەیەک لە مامۆستایان ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی (٩/١٢/٢٠٢٤) سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیان کرد و لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکەوە پێشوازیکران.

لە دیدارێکدا عەدنان عوسمان بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی ڤیژن بەرنامەی دامەزراوەکەی روونکردەوە و  هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ ناوەندە زاستی و ئەکادیمییەکان کردەوە، یەکێک لەو تەوەرە گرنگەکان باس لە توێژینەوە و پڕۆژەی هاوبەش دەربارەی گرفت و کێشەکانی کۆمەڵگە کرد.

هەر لەمیانەی دیدارەکەدا ڕاگری پەیمانگە ئامادەیی پەیمانگەی نیشندا بۆ هەر هەنگاو و کارێک کە خزمەت بە کۆمەڵگەی کوردی بکات، وتیشی پشتبەخودا لە ئایندەدا هەوڵدەدەین کار و پرۆژەی هاوبەشمان هەبێت.

بینراو : 124