Image

بەرز و پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان

ڕێکەوت : 18 - Dec - 2024

ئاڵا ناسنامەی هەر گەل و نەتەوەیەکە و زیندوییەتی ئەو میللەتە دەردەخات، هەنوکە کوردیش خاوەنی ئاڵای فەرمی خۆیەتی و جێگەی شانازی هەموو هاونیشتیمانیانی کوردە لەهەر کوێیەکی دنیا بن. حەڤدەی کانونی یەکەم کە ڕۆژی ئاڵای كوردستانە، یادی یەکەم ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانە لە (22/1/1946) و لەڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی كۆماری كوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد، کە بۆ یەكەمجار بەفەرمی هەڵدراوە و بوو بە رەمزی كۆماری كوردستان. بەڵام دوای یانزە مانگ و چوار ڕۆژ لە 17/12/1946 دوای کۆتایی هێنان بە کۆماری کوردستان وداگرتنی ئاڵاکە لە لایەن کوردەکان خۆیانەوە بۆ ئەوەی نەکەوێتە ژێر دەست و پاوە کۆتایی بە حکومەتی کوردستان هات. هەر بەم هۆیەوە پەڕلەمانی كوردستان لەساڵی (2009)دا بڕیاریدا ڕۆژی (17)ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك وەكو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكات و ئاڵای کوردستان جارێکی دیکە بەرز بکرێتەوە، هەر لەم ڕۆژەدا سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەم یادە بەرز ڕادەگرن و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.

 هاوكات پەڕلەمانی كوردستان لە ساڵی (1999)دا بە بڕیارێك ئاڵای فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناساند.

بینراو : 203