Image

لەنێو بەشە زانستییەکاندا بەشی پەرستاری و لەنێو مامۆستایانیشدا م. هەردی حسن پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا

ڕێکەوت : 12 - Dec - 2024

 ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 11/12/2024 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، ئەنجامی کۆتایی وێبسایتی بەشەکان و وێبسایتی کەسی مامۆستایان لە 1/6-1/12/2024 ڕاگەیەنرا، تێیدا ئاماری سەردانیکەرانی وێب سایتەکان لە لایەن م. ڕامیار عبدالرحمن بەڕیوەبەری CDC خرانەڕوو، لەسەر ئاستی بەشە زانستییەکان بەشی پەرستاری پلەی یەکەم، بەشی دەرمانسازی پلەی دووەم و تەکنەلۆجیای زانیاری پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، هەروەها لەسەر ئاستی وێب سایتی کەسی م. هەردی حسن پلەی یەکەم، م. ڕۆژان بهادین پلەی دووەم و م. ژووان نامق پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.

دواتر پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە بە ناوی ئەنجومەنی پەیمانگەوە پیرۆزبایی لە ستافی بەشەکان و مامۆستایان کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها لە بەشێکی وتەکانیدا ئاماژەی بە پلانی وەرزی نوێی خوێندن کرد و ئەو ڕێککارە نوێیانەی ڕوونکردەوە، کە پێویستە مامۆستا لە وەرزی داهاتوودا جێبەجێیان بکات، بۆ ئەوەی ئاستی زانستی هەم مامۆستا هەم پەیمانگە زیاتر بەرەوپێش بچێت.

بینراو : 448