فۆڕمی وەرگرتن بۆ فێرخوازانی دەرەوی شار

ڕێکەوت : 14 - Nov - 2023

بە مەبەستی کار ئاسانی بۆ فێرخوازانی دەرەوەی شاری سلێمانی و سەرجەم دەرچووانی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ وەرگرتنی فۆرمی پەیمانگە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پێویست ناکات سەردانی پەیمانگە بکەن، دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە ئۆنلاین لای خۆتان داببەزێنن.


بۆ پڕکردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:-

١. پێویستە فۆرمەکە بەشێوەی دوو دیو لەسەر یەک پەڕە لەسەر کاغەزی (A4) پرنت بکرێت

٢. پێویستە بە قەڵەم جافی شین پڕ بکرێتەوە

٣. زانیارییە کەسییەکانی خۆتان پڕبکەنەوە و وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی لێبدەن

٤. سەردانی ئامادەییەکانتان بکەن، تاوەکو نمرەکانتان بۆ پڕبکەنەوە و مۆرو واژووی بکەن

٥. سەردانی پەروەردەی شار، یان شارۆچکەکانتان بکەن، تاوەکو مۆرو واژوی پشتڕاستکردنەوەی لێبدەن

٦. دواتر بیگەڕێنەوە بۆ پەیمانگە و لە کاتی ڕادەستکردنی فۆڕمەکە لە پەیمانگە، بڕی (4000) چوار هەزار دیناری لەگەڵدا ڕادەستبکەن

تێبینی:

- ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە لەدەرەوەی شاری سلێمانین، چونکە ئەم فۆڕمە جیاوازە لەگەڵ فۆڕمی ناو شاری سلێمانی، بۆیە دەرچووانی ناو شاری سلێمانی، پێویستە لە ناو پەیمانگە فۆڕم وەربگرن.


- لەم لینکەوە فۆرمەکە دابگرە:


زانستی :

https://drive.google.com/file/d/1WLIqjz8KgfM8g79y1aNFV2BFw88KoZsr/view?usp=drive_link

وێژەیی :

https://drive.google.com/file/d/19mXXUD40fvCL8IhWqbp20ISBhovUZ6KZ/view?usp=sharing

بینراو : 2843