
ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکە
ڕێکەوت : 14 - Nov - 2023
بە مەبەستی کار ئاسانی بۆ فێرخوازانی دەرەوەی شاری سلێمانی و سەرجەم دەرچووانی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ وەرگرتنی فۆرمی پەیمانگە پێویست ناکات سەردانی پەیمانگە بکەن، دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە ئۆنلاین لای خۆتان داببەزێنن.
بۆ پڕکردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:-
١. پێویستە فۆرمەکە بەشێوەی دوو دیو لەسەر یەک پەڕە لەسەر کاغەزی (A4) پرنت بکرێت
٢. پێویستە بە قەڵەم جافی شین پڕ بکرێتەوە
٣. زانیارییە کەسییەکانی خۆتان پڕبکەنەوە و وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی لێبدەن
٤. سەردانی ئامادەییەکانتان بکەن، تاوەکو نمرەکانتان بۆ پڕبکەنەوە و مۆرو واژووی بکەن
٥. سەردانی پەروەردەی شار، یان شارۆچکەکانتان بکەن، تاوەکو مۆرو واژوی پشتڕاستکردنەوەی لێبدەن
٦. دواتر بیگەڕێنەوە بۆ پەیمانگە و لە کاتی ڕادەستکردنی فۆڕمەکە لە پەیمانگە، بڕی (4000) چوار هەزار دیناری لەگەڵدا ڕادەستبکەن
تێبینی:
- ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە لەدەرەوەی شاری سلێمانین، چونکە ئەم فۆڕمە جیاوازە لەگەڵ فۆڕمی ناو شاری سلێمانی، بۆیە دەرچووانی ناو شاری سلێمانی، پێویستە لە ناو پەیمانگە فۆڕم وەربگرن.
- لەم لینکەوە فۆرمەکە دابگرە:
زانستی :
https://drive.google.com/file/d/1WLIqjz8KgfM8g79y1aNFV2BFw88KoZsr/view?usp=drive_link
وێژەیی :
https://drive.google.com/file/d/19mXXUD40fvCL8IhWqbp20ISBhovUZ6KZ/view?usp=sharing
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1413771