Image

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم دەرچووانی پۆلی دوانزە دەکات

ڕێکەوت : 19 - Jul - 2024

بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی پۆلی دوانزەی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی)، بەناوی ڕاگرایەتی و مامۆستایانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم دەرچووان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین، هەروەها ئومێدی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز بۆ سەرجەم فێرخوازانی خولی دووەم دەخوازین، بە سەرکەوتنتان خۆشحاڵین، وەکو هەمیشە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) پێشوازیی لەهەر فێرخوازێکی خۆشەویست دەکات کە بیەوێت درێژە بە خوێندن بدات و بەردەوامبێت، تۆی فێرخواز دەتوانێت لای ئێمە خەونەکەت بەدیبهێنێت.

ڕاگرایەتی

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

بینراو : 712