Image

پرۆفایلی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

ڕێکەوت : 17 - Oct - 2023

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (KTI) پەیمانگەیەکی تایبەتی تەکنیکیی خوێندنی باڵایە لە شاری سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق. بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٢١٩٢٣)ی ڕێکەوتی (٢٠١٥/١٠/١٩) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (MHESR)ی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دامەزراوە، بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە ئەرکی مێژوویی و نیشتمانیی ئامادەکردنی کادیری تەکنیکیی شارەزا، بۆ ئابوورییەکی گەشەسەندوو و بازاڕی کارێ کە هەمیشە لە گۆڕاندایە. دامەزراندنی پەیمانگەکە لە کاتێکی گونجاودا بوو و وەڵامی پێداویستییەکی ڕاستەقینەی قۆناغەکە بوو: فێرخوازانی کوردستان پێویستییان بە پەیمانگەیەکی هاوچەرخ بوو کە بەرنامەی مۆدێرن پێشکەش بکات. ئێستا لە دەیەی دووەمی تەمەنیدایە و یەکێکە لە ناسراوترین پەیمانگە تەکنیکییەکانی هەرێمەکە. ١٢ بەشی زانستی دیپلۆمی دوو ساڵەی هاوتای ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پێشکەش دەکات، خاوەنی دانپێدانانی نێودەولەتی  IEAC و بڕوانامەی ISO 9001:2015ـە، و تا ئێستا ٤٬٨٧٢ دەرچووی هەیە.

زانیاری تەواو لێرەوە بخوێنەوەرە...

بینراو : 8893