
ئامانجە ستراتیجیەکان
ڕێکەوت : 06 - Feb - 2025
ئامانجە
ستراتیژییەکان
ئامانجە ستراتیجیەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (KTI)، نەخشە رێگا و بەرچاو
روونین بۆ سەرجەم ستافی ئەکادیمی و کارگێری و هەر ئەندامێکی تر کە لە پەیمانگە
کاردەکەن لە ماوەیەکی دیاریکراودا بە پێی پلانی پەسەند کراو. ئەم ئامانجانە دوای
هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی لەلایەن راگرایەتی و ئەنجومەنی پەیمانگەوە پەسەند
کراوە بە شێوەیەک هاوتا بێت لەگەڵ پلانی دەستەی ئەمینداران بۆ بەرەوپێشچوونی
پەیمانگە لەسەر ئاستی هەرێمی و عێراق و نێودەوڵەتی. ئەم ئامانجانە بەردەوام پێداچوونەوەیان
پێدا دەکرێت، بەرێوەبەرێتی کواڵێتی کارگێری بەپرسە لە گۆرانکاریەکان کردن لە
ئامانجەکان بە پێی پێویستی سەردەم و گۆرانکاری لە بەرنامە و پلانی پەیمانگە دوای
پەسەندکردنی لەلایەن راگرایەتی و ئەنجومانەی پەیمانگەوە.
ئامانجە ستراتیژییەکانی پەیمانگە
·
زیادکردنی
سەرچاوە دارایییەکان
فراوانکردنی سەرچاوەکانی داهاتی پەیمانگاکە.
·
گرنگیدان بە
ژینگەی و ووزە نوێبوەکان
گۆرینی سەرچاوەکانی ووزە بۆ ووزە نوێبووەکان لە بینای پەیمانگە و
دەرەوەی پەیمانگەش.
·
بەستنەوەی
پەیمانگە بە کۆمەڵگاوە لەڕێگەی فێرکردن و توێژینەوە
پێشکەشکردنی پرۆگرامێکی باش، هاندانی توێژینەوە و دابینکردنی ژینگەیەکی
فێربوون کە هاوتا بێت لەگەڵ داواکاریە ناوخۆیی و جیهانیەکان.
·
پەرەپێدانی
ژینگەی فێرکردن
ئاشناکردن و هاندانی مامۆستتایان بۆ بەردەوام باشترکردنی رەوتی
فێرکردن و جۆرەکانی وانە ووتنەوەی سەردەم بۆ سەرجەم فێرخوازانمان.
·
هاندان بۆ
کەلتوری بەرەوپێشچوونی بەردەوام
بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم کاروبارەکان و بەکارهێنانی سیستەمی پێشکەوتوو (ERP) بۆ
باشترکردنی کارەکانی پەیمانگاکە.
·
جێبەجێکردنی
سیستەمی کوالێتی کارگێری
دەست پێکردنی رێکارەکانی بە دەستهێنانی بروانامەی نێودەوڵەتی بەڕێوەبردنی
ژینگەیی (ISO 14001) و تەندروستی
و سەلامەتی (ISO 45001).
·
برواپێهانانی
تاقیگەکان
هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی بروانامەی فەرمی عێراقی بۆ تاقیگەکانی پەیمانگە.
·
هەوڵدان بۆ
زیادکردنی توێژینەوە کاریگەرەکان
هاندان و گرتنە بەری ریکارەکانی زیاد کردنی ژمارەی توێژینەوەکان با
تایبەت لە رووی کواڵێتی و کاریگەریەوە.
·
تەرخانکردنی
ژێرخان و سەرجاوە تایبەت بە توێژینەوە
پشتگیری کردنی ستاف و توێژەرەکان بە دابین کردنی ژێرخان و سەرچاوەی
تایبەت بۆ هاندان و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئاست بەرز
·
فراوانکردن
و ئەنجامدانی لێك تێگەیشتنی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە.
فروانکردنی پەیوەندیەکانی پەیمانگە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ
مامۆستایانمان تا بتوانن توێژینەوە و پرۆژەی تایبەت پێشکەش بکەن.
·
دابینکردنی
ستافی ئەکادیمی ئاست بەرز
کارکردن لەسەر هێنان و دابین کردنی ستافی ئەکادیمی ئاست بەرز کە
بتوانن ئامانج و دیدی پەیمانگە بەرجەستە بکەن.
·
بەرزکردنەوەی
ئاستی کواڵێتی کۆنفرانس و چالاکیە زانستیەکان
هاندان و کارکردن لەسەر ئەنجامدانی چالاکیە زانستیە ناوخۆیی و
نێودەوڵەتیەکان کە کاریەگەریان هەبێت لەسەر بەەوپێشجوونی ئاستی تاک و کۆمەڵگە.
·
هاندان و
کاردکەن لەسەر بەشداری زیاتری فێرخوازان
هاندانی بەشداری زیاتری فێرخوازان و خێزانەکانیان لە چالاکیە کۆمەڵایەتی
و کلتوری و وەرزشی و هتر هاوتا لەگەڵ فێربوونی و خوێندنی ئاست بەرز
·
کارکردن
لەسەر گرانتەکان
کارکردن و دیاریکردن پرۆژەی ئاستی بەرز و وابەستە بۆ خوێندنی باڵا
و کۆمەڵگەوە، وە هەوڵدان بۆ بە دەستهێنانی فەندی نێودەوڵەتی لە رێکخراوە
نێودەوڵەتیەکانەوە.
·
بەدەستهێنانی
بروانامە نێودەوڵەتیەکان (Accreditation)
دانانی بەرنامە
و کارکردن بە ئاراستەی بەدەستهێنانی بروانامە نێدوەڵەتیە دیارەکان بۆ برواپێهێنانی
سەرجەم و پرۆگرامەکانی پەیمانگە و کۆی گشتی دامەزراوەکە.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1270424