Image

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دەرچووانی ئامادەیی پەرستاری لە بەشی پەرستاری وەردەگرێت

ڕێکەوت : 22 - Sep - 2026

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی لاوان، دەرگای وەرگرتن بەڕووی دەرچووانی ئامادەییەکانی پەرستاریدا دەکاتەوە لە بەشی (پەرستاری) بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧).
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی تۆماری گشتیی پەیمانگە، سەرجەم دەرچووانی ئامادەیی (پەرستاری - بەشی پەرستاری) کە ئارەزووی درێژەدان بە خوێندن دەکەن لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە ستانداردی نێودەوڵەتی، دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن پڕبکەنەوە بەو مەرجەی کە کۆنمرەی دەرچوونیان لە (٥٧) و بەرەو سەرەوە بێت.
جێی ئاماژەیە، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان خاوەنی متمانەپێکراوی نێودەوڵەتیی دەزگای (IEAC)ی بەریتانی و بڕوانامەی کوالێتی (ISO)یە، فێرخوازانی بەشی پەرستاری لە ژینگەیەکی زانستیی هاوچەرخ و تاقیگەی پێشکەوتوودا بە شێوازێکی زانستی و پراکتیکی بۆ کەرتی تەندروستی و بازاڕی کار پێدەگەیەنرێن.
فێرخوازانی ئازیز بۆ دەستکەوتنی فۆڕم و وەرگرتنی ڕاوێژکاری دەتوانن سەردانی کەمپی پەیمانگە بکەن، یاخود لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمییەوە فۆڕم داببەزێنن.

بینراو : 43