Image

لەپێناو سەلامەتیی گشتی؛ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان خولێکی ڕاهێنانی بۆ ستافەکەی ڕێکخست

ڕێکەوت : 21 - Jul - 2026

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی پەیمانگە، لەژێر چاودێریی ڕاگرایەتیی پەیمانگە، ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژەی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان بەڕێوەبرد.

ڕاهێنانەکە لەژێر ناونیشانی (خۆدەربازکردن لە ڕووداوە سروشتییەکان و ئاگر) لەلایەن د. دلێر جەبار ئەحمەد پێشکەش کرا. لە میانی خولەکەدا، تیشک خرایە سەر گرنگیی ئامادەکاری و چۆنیەتی مامەڵەکردنی دروست لەکاتی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە یان هەر ڕووداوێکی سروشتیی نەخوازراو لەناو ژینگەی کار و دەرەوەیدا.

ئەم چالاکییە بەشێکە لە پلانی بەردەوامی ڕاگرایەتیی پەیمانگە بۆ پاراستنی سەلامەتیی ستاف و فێرخوازان و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی تیمی پەیمانگە بەرامبەر بارودۆخە لەناکاوەکان.

بینراو : 107