Image

سازکردنی وۆرکشۆپێک بۆ بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاریی دەروونی و کۆمەڵایەتی

ڕێکەوت : 15 - Jul - 2026

لەژێر چاودێریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی پڕۆژەی (خۆشگوزەرانیی زانکۆ)دا، وۆرکشۆپێکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاریی دەروونی و کۆمەڵایەتیی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێم ساز کرا.

ئەم چالاکییە بە ئامانجی پەرەپێدان و بەهێزکردنی توانای سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری لە ناو کەمپەسی خوێندندا ئەنجام درا، تاوەکو ژینگەیەکی دەروونی و کۆمەڵایەتیی تەندروست بۆ خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی دابین بکرێت.

لەو چوارچێوەیەدا، د. پێگاهـ سەیدی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هاوشانی بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی دیکە بەشداریی لەم وۆرکشۆپەدا کرد. وۆرکشۆپەکە لە لایەن دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆریی وەزارەت و بە هاوکاریی ڕێکخراوی "سپێد" (Sepêd) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

بینراو : 127