KTI لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکانی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکات لەسەر ئاستی جیهان!

ڕێکەوت : 28 - Jun - 2026
شانازی دەکەین بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەکی زانستیی ناوازە و مرۆیی لە لایەن مامۆستای پەیمانگەکەمان (م. پێگاه سەیدی) بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێکی توێژەری نێودەوڵەتی، لە گۆڤاری بەناوبانگی جیهانی (Journal of Affective Disorders) کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (5.7) و پلەی (Q1)ـە.
تەوەری توێژینەوەکە: ئەم لێکۆڵینەوەیە
ئاوڕ لە برینە ساڕێژنەبووەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە (١٩٨٨) دەداتەوە, بە وردی تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییە دەروونییە درێژخایەنەکان و تێکچوونی خەو لەسەر ئاستی سێ نەوەی جیاوازی شارەکە، بە تایبەت کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان.
لینکی ڕاستەوخۆی توێژینەوەکە لە PubMed: > https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/42167690/
باوەڕی تەواومان بە توانای مامۆستایانمان هەیە لە گەیاندنی ئازار و دۆزی گەلەکەمان بە ناوەندە ئەکادیمییە جیهانییەکان. دەستخۆشی لەم تیمە نێودەوڵەتییە دەکەین.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 2062804