فێرخوازانی داهێنەر، پڕۆژە ناوازەکان و سپۆنسەرە بەڕێزەکانمان, سێ کۆڵەکەی سەرەکین کە سیمپۆزیۆمی دیزاینی ناوەوە (Interior Design Symposium) پێ دەڕازێتەوە.
شانازی دەکەین کە لەم چالاکییە ئەکادیمی و هونەرییەدا، پلاتفۆرمێکمان ڕەخساندووە بۆ پیشاندانی توانای بێپایانی فێرخوازەکانمان، کە بە هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی سپۆنسەرە دڵسۆزەکانمان بووە واقیع.
هەنگاو بە هەنگاو، بەرەو داهاتوویەکی ڕوونتر لە جیهانی دیزاین و تەلارسازیدا.