وۆرک شۆپێکی تایبەت لەسەر پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 02 - Apr - 2026
لەپەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە مەبەستی ئاشناکردنی زیاتری مامۆستایان بە تەکنەلۆژیاو شێوازە نوێیەکانی وانەوتنەوە، وۆرک شۆپێکی تایبەت دەربارەی پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.
لە وۆرک شۆپەکەدا کە لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتی ئایتی (IT)ـەوە سەرپەرشتی دەکرا، بە وردی تیشک خرایە سەر چۆنیەتی بەکارهێنانی پڕۆگرامەکان و ئامرازە دیجیتاڵییەکان بۆ وانەوتنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تیمی ئایتی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێشکەش بە مامۆستایان کرد سەبارەت بە کاراکردنی پڕۆسەی خوێندن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە و چارەسەرکردنی ئەو گرفتە تەکنیکیانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕوویان ببێتەوە.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1861875