Image

شانازی و پیرۆزبایی: مامۆستایەکی پەیمانگەکەمان بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا

ڕێکەوت : 31 - Mar - 2026

ISO 9001-2015

بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی مامۆستای بەڕێزی پەیمانگەکەمان دەکەین: (مامۆستا چۆڤیان حکمت واحد).

کە بە هەوڵ و کۆششی بەردەوام و لەخۆبردوییەکی زانستی، قۆناغێکی نوێی خوێندنی باڵای بە سەرکەوتوویی بڕیوە و بە شایستەیی تەواو بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە.
بەناونیشانی (Named Entity Recognition for Sorani Kurdish Language using Transfer Learning
)
ئەم دەستکەوتە زانستییە گرنگە، جێگای شانازییەکی زۆرە بۆ تەواوی پەیمانگە و دووپاتیدەکاتەوە کە ئاستی زانستی و توانای کادیرە ئەکادیمییەکانمان هەمیشە لە لووتکەدایە.

بوونە نموونەی هەرە باشی خۆگونجاندن لەگەڵ پێداویستییە زانستییەکانی سەردەم و بەردەوامیدان لە پەرەپێدانی تواناکانتان.

هیوادارین ئەم دەستکەوتە زانستییە ببێتە دەستپێکێک بۆ سەرکەوتنی گەورەتر و بەدەستهێنانی دەستکەوتی باڵاتر لە ژیانی پیشەیی و ئەکادیمیتاندا.

دڵنیاین کە هەمیشە وەک چرایەکی ڕووناککەرەوە دەمێننەوە بۆ فێرخوازان و نەوەکانی داهاتوو، هەروەها ڕۆڵێکی کارا دەگێڕن لە خزمەتکردنی پەیمانگە و کۆمەڵگاکەدا.

بە هیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی زیاتر لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا.

بینراو : 241