Image

وتاری مامۆستایەکی پەیمانگە بۆ سێ زمانی جیهانی وەردەگێڕدرێت..

ڕێکەوت : 13 - Mar - 2026

ISO 9001-2015

لە گەرمەی ئەم جەنگە گەورەیەی کە لە نێوان ئەمریکاو ئیسرائیل و ئێراندا بەرپابووە، زۆرترین وتارو شیکاری لە میدیاکانی جیهاندا بڵاودەبنەوە، یەکێک لەو وتارە شیکارییانەی کە دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبووە، وتارێکی دکتۆر عەدالەت عەبدوڵڵا-یە کە مامۆستای پەیمانگەکەمانە لە بەشی دیجیتاڵ میدیاو مارکێتینگ. وتارەکەی لەژێر ناونیشانی "هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەم جەنگەی کە بەرپابووە" بڵاوبۆتەوەو بۆ سەر هەریەکە لە زمانەکانی ئینگلیزی، ژاپۆنی، عەرەبی، وەرگێڕدراوە و لە چەندین ماڵپەڕی نێودەوڵەتیدا بڵاوبوونەتەوە،

لەوانە: ماڵپەڕی میدل ئیست-ی ژاپۆنی، ماڵپەڕو ڕۆژنامەی (الزمان)ی نێودەوڵەتی چاپی لەندەن، گۆڤار و ماڵپەڕی (المرصد)و کەناڵی المسری و پێگەی Newsletter.

بینراو : 63