بەشدارییەکی گرنگی کۆمپانیای مایا لە هەفتەی پەروەردەیی پێشانگای AULA 2026 لە شاری مەدریدی ئیسپانیا!

ڕێکەوت : 12 - Mar - 2026
لە یەکەم ڕۆژی کارەکانیدا، بە خۆشحاڵییەوە بەشداریمان کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتیی (هەفتەی پەروەردەیی ئاولا - AULA) لە شاری مەدرید.
کۆمپانیای (مایا) وەک یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگەکان و خاوەنی چەندین دامەزراوەی پەروەردەیی دیار، بە شاندێک بە سەرۆکایەتیی بەڕێز (م. هاوژین حەسەن محەمەد)، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا، لەم ڕووداوە پەروەردەییە گرنگەدا ئامادە بوو.
هەروەها وەک نوێنەرایەتیی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هەریەک لە مامۆستا (پشدەر عەبدوڵا) مامۆستای بەشی کارگێڕیی کار، و (دلۆڤان بەختیار) بەڕێوەبەری ئایتیی پەیمانگە لە شاندەکەدا بەشدار بوون.
لە چوارچێوەی پێشانگاکەدا، شاندەکەمان چەندین کۆبوونەوەی گرنگ و بەرهەمداری لەگەڵ زانکۆکانی ئیسپانیا ئەنجام دا.
ئامانجی سەرەکیمان لەم کۆبوونەوانە ئەوەیە کە دەرفەتی نوێ بڕەخسێنین، تاوەکو کوردستان و فێرخوازە ئازیزەکانمان بتوانن زۆرترین سوود لەم هەلە پەروەردەییانە وەربگرن بۆ داهاتوویەکی گەشتر.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1785937