بەشدارییەکی گرنگی کۆمپانیای مایا لە هەفتەی پەروەردەیی پێشانگای AULA 2026 لە شاری مەدریدی ئیسپانیا!

ڕێکەوت : 11 - Mar - 2026
لە دەستکەوتێکی گرنگی زانستی و ئەکادیمیدا، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان توانی پێگەی خۆی لە سەکۆ پزیشکییە نێودەوڵەتییەکاندا جێگیر بکات، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی پەیپەرێکی زانستیی پەیمانگەکە لە یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڤارە پزیشکییەکانی جیهاندا.
پەیپەرەکە لەلایەن د.پێگاە سەیدی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری و کۆمەڵایەتی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەک لە دکتۆر دڵشاد جاف و دکتۆر زامدار حەمە ڕەسوول نووسراوە و لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی ناودار (The Lancet) بڵاوکراوەتەوە. ئەم گۆڤارە بە یەکێک لە پلەبەرزترین گۆڤارە پزیشکییەکانی جیهان دادەنرێت کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (88.8) و ڕیزبەندی (Q1)ـە.
ناوەڕۆکی بابەتەکە تیشک دەخاتە سەر کێشەیەکی هەستیار، ئەویش زیادبوونی بیرکردنەوەی خۆکوژی و ئەنجامدانی خۆکوژییە لەنێو خوێندکارانی زانکۆدا، بەتایبەتی خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان. لە ڕێگەی ئەم نووسینەوە، توێژەران داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە هەنگاوی پێویست و خێرا بنێن بۆ پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا.
ئەم دەستکەوتە زانستییە، نەک تەنیا پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە سەکۆی جیهانیی پزیشکیدا بەرەوپێش دەبات، بەڵکو دەنگی فێرخوازانمان دەگەیەنێتە ناو بازنەی گفتوگۆ تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان و گرنگی بە تەندروستیی دەروونیی فێرخوازان دەدات.

2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1785970