Image

توێژینەوەیەکی زانستی مامۆستایەکی پەیمانگە،بۆ جاری دووەم وەک کتێب چاپ دەکرێتەوە

ڕێکەوت : 21 - Feb - 2026

ISO 9001-2015

کتێبی (هویة العراق والهویات الثقافیة، حقائق تاریخیة و تحدیات معاصرة) کە توێژینەوەیەکی زانستییە و لەلایەن د.عەدالەت عەبدوڵڵا مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیاو مارکێتینگ-ی پەیمانگاکەمان نووسراوەو لە دیداری موزەر نەواب لە شاری سلێمانی پێشکەشکراوە، بۆ جاری دووەم چاپ دەکرێتەوە و دەگاتە بەردەستی خوێنەران..
چاپی یەکەمی ئەم کتێبە لە ساڵی پاردا 2025 لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم -ەوە چاپکراوە، ئیستیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوکردنەوەش چاپی دووەمی کتێبەکەی لە ساڵی 2026 دا گرتۆتە ئەستۆ و بڕیارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵیشدا سمینارێکی تایبەتی بۆ ساز بکرێت..

بینراو : 210