Image

ئامادەیی پیشەسازیی چەمچەماڵ گەشتێکی زانستیی بۆ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ئەنجام دا

ڕێکەوت : 16 - Feb - 2026

ISO 9001-2015

لەم سەردانەدا، فێرخوازان ئاشنای سیستم و پڕۆگرامەکانی خوێندن و کۆرسە تایبەت و جیاوازەکانی پەیمانگە کران. هەر لەچوارچێوەی گەشتەکەدا، سیمینارێکی تایبەت سەبارەت بە شێوازی خوێندن و وەرگرتن لەلایەن د. ڕێباز ملا نبی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کوالیتیی کارگێڕی و مامۆستا برزو تاهیر، بەڕێوەبەری سەنتەری ئێکسلێنس بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان پێشکەش کرا.

دواتر فێرخوازان بەش و بیناکانی پەیمانگە، تاقیگەکانی کۆمپیوتەر، کتێبخانە و پڕۆژەی بەرزاییەکانیان بەسەرکردەوە.

بینراو : 188