Image

دوو مامۆستای پەیمانگە توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە

ڕێکەوت : 15 - Feb - 2026

ISO 9001-2015

توێژەرانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان مامۆستا ڕامیار محمد سلێمان ومامۆستا هەنار ئازاد عبدالرحمان لە بەشی تەکنەلۆجیای تاقیگەی پزیشکی، بەژداریان کرد لە توێژینەوەیەکی پزیشکی ڤێتێرنەری گرنگدا کە لە گۆڤاری Open Veterinary Journal بڵاوکراوەتەوە. توێژینەوەکە ڕێگەیەکی گرنگ و ئاسان دەستنیشان دەکات بۆ چاودێریکردنی چاکبوونەوەی ئەو پشیلانەی بەدەست هەوکردنی پەردەی سک (FIP) دەناڵێنن.
توێژینەوەکە لەژێر ناونیشانی "ڕێژەی ئەلبوومین/گڵۆبیولین وەک نیشاندەرێکی بەنرخ بۆ چاودێریکردنی کاریگەری ڕێمدیسیڤیر لە چارەسەری هەوکردنی پەردەی سک لە پشیلەدا" هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەری دەرمانی دژەڤایرۆسی (remdesivir) دەکات لە چارەسەرکردنی FIP، کە پێشتر وەک نەخۆشییەکی کوشندە لە پشیلەدا سەیر دەکرا.
هەروەها توێژینەوەکە دەرەنجامی کاری هاوبەشی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و کۆلێجی ڤێترنەریە لە زانکۆی سلێمانی.
ئەم بڵاوکراوەیە پابەندبوونی بەشی تەکنەلۆژیای تاقیگەی پزیشکی دەردەخات بە پێشخستنی زانست و بەشداریکردن لە توێژینەوە ئاست بەرزەکاندا. بە سەلماندنی ڕێژەی A/G وەک ئامرازێکی چاودێریکردنی کاریگەر و کەم تێچوو، بەڕێز مامۆستا ڕامیار محمد سلێمان و مامۆستا هەنار ئازاد عبدالرحمان ڕێگەیەکی زانستییان خستۆتە بەردەم پزیشکانی ڤێتێرنەری بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئاژەڵان و بڕیاردانی ورد لە کاتی چارەسەردا.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم توێژینەوەیە یان بەشی تەکنەلۆژیای تاقیگەی پزیشکی، تکایە سەردانی وێبسایتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بکەن.

کردنەوەی گۆڤاری ڤێتێرنەری
گۆڤاری ئیندێکس کراوی Clarivate
هۆکاری کاریگەری: 1

بینراو : 126