چۆن داواکاری پێشکەش بکەین

ڕێکەوت : 26 - Aug - 2025

زانیاری بۆ پێشکەشکاران

چۆن دەتوانم داواکاری پێشکەش بکەم؟

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، تکایە ئەو هەنگاوانە پەیڕەو بکە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:

و/ پێش تۆمارکردن:

سەرەتا بە کلیککردن لەسەر لینکی وەرگرتنەکانمان و ئەپلۆدکردنی بەڵگەنامەی پێویست و پڕکردنەوەی داواکاری ئۆنلاین دەست پێبکە. ئەگەر پێوەرەکانی شایستەییتان بەدیهێنا، لەلایەن بەشی وەرگرتن و تۆمارکردنەوە پەیوەندیت پێوە دەکرێت بۆ بەردەوامبوون لە هەنگاوەکانی داهاتوو. پاشان سەردانی کەمپەس دەکەن.

ب- سەردانی کەمپەسی KTI بکە:

لە کاتی سەردانەکەتدا فۆڕمی داواکاری وەردەگریت. هەروەها ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ گەڕان بە ناو کەمپەکە و بەشەکانیدا، ئەمەش بەرچاوروونی تەواوتان پێدەبەخشێت کە خوێندن لە KTI چۆن دەبێت.

ج- فۆڕمی داواکاری پڕبکەرەوە و پێشکەشی KTI  بکە:

1. سەرەتا فۆڕمەکە ببە بۆ قوتابخانەی پێشووت. با نمرەکانت پڕبکەنەوە و پشتڕاستیان بکەنەوە و فۆڕمەکە مۆر بکەن.

2. دواتر بەشەکانی دیکەی داواکارییەکە پڕبکەرەوە و واژۆی لەسەر بکە و بیگەڕێنەرەوە بۆ KTI لەگەڵ ئەم بەڵگەنامە پێویستانەی خوارەوە:

بەڵگەنامە پێویستەکان

کۆپی ناسنامەی نیشتمانی خۆت

کۆپی پاسپۆرت

کارتی زانیاری (زانیارى)

دوو وێنەی پاسپۆرت

قیستی یەکەمی کرێی خوێندن

د- هەڵسەنگاندنی داواکاری:

بەشی وەرگرتن و تۆمارکردن هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکەت دەکات. ئەگەر سەرکەوتوو بوو پەیوەندیت پێوە دەکرێت بۆ وەرگرتن.

تکایە ئاگاداربن:

پێشکەشکردنی داواکاری گەرەنتی وەرگرتن ناکات.

داواکاری ناتەواو لەبەرچاو ناگیرێت.

 

 

ناونیشان:

ئیمەیڵ: admission@kti.edu.iq

بینراو : 228