
پانێڵی زانستی "میدیا و دیموكراسی: هاوسەنگییەك لە نێوان ئازادی و بەرپرسیاریەتیدا "بەڕێوەچوو
ڕێکەوت : 29 - Jul - 2025
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧/٧/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، م. برزو طاهر بەڕێوەبەری سەنتەری ئیکسڵنس و م. هەنار ئازاد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشوازییان کرد لە د. احمد باسل خاوەنی ئەکادیمیای دەرمانسازانی عێراق و سانا عبدالله ڕێکخەری ڕێکخراو لە سلێمانی. لەم سەردانەدا باس لە ئەنجامدانی کاری هاوبەش و پێکەوەیی کرا بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستیی فێرخوازان و ئەنجامدانی پانێڵی هاوبەش و ئیڤێنتی زانستی و خولی ڕاهێنان و کاری پێکەوەیی، جگە لەمانەش بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا یاداشتی لێکتێگەیشتن MOU لەنێوان هەردوولادا واژۆ بکرێت و پێکەوە پلانی کارکردنی نوێ دابڕێژن بۆ ئەنجامدانی چەند ئیڤێنتێکی زانستی.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1413795