Image

تاکە دامەزراوەی ئەکادیمین لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق کە هەڵبژێردراوین بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە

ڕێکەوت : 21 - Jul - 2025

لە بەدەستهێنانی دەستکەوتە زانستییەکانمان بەردەوامین

لە بەرەوپێشچوونێکی نوێدا و لە پای ئەو لێکتێگەیشتنە نێودەوڵەتییانەی کە پەیمانگە لە ڕێی سەنتەری ئیکسڵنس بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدان لەگەڵ دەزگا ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامیداوە،  لە پای ئەم کارانە پەیمانگە هەڵبژێردراوە Shortlist بۆ خەڵاتی  International Strategy of the Year ،بۆ بردنەوەی پێشبڕکێی ساڵانەی "لوتکەی زانکۆ عەرەبییەکان٢٠٢٥" 2025 THE Awards Arab World کە (٧٠٠)  دامەزراوەی خوێندنی باڵا تییدا بەشداربوون و دوای هەڵسەنگاندنی پرۆژە و بابەتی ناوەندەکان تەنها (٨) ناوەند ماونەتەوە و کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم، خۆشبەختانە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق تەنها پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ماوەتەوە و کێبڕکێی پلەی یەکەمیی دەکات..

بڕیارە پێشبڕکێیکە لە عەمان بەڕێوەبچێت، لە دیاریکردنی کات و شوێنی بەڕێوەچوونەکە ئاگادارتان دەکەینەوە.

بینراو : 205