Image

سەرجەم بەشداربووانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی مایا ڕێزلینانیان پێبەخشرا

ڕێکەوت : 04 - Jun - 2025

بە ئامادەبوونی م. ڕامیار عبدالرحمن سەرپەرشتیاری زانستی سێیەمین فێستیڤاڵی مایا  و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان، لە پای بەشداریکردنیان بە پرۆژەی جیاجیا ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 28/5/2025 لە هۆڵی کۆنفرانسی شیخ فاخر شێخ طیب سوپاس و پێزانییان پێبەخشراو م. ڕامیار بە ناوی ڕاگرایەتییەوە دەسخۆشی لە مامۆستایان و فێرخوازانی بەشداربووی فێستیڤاڵی کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

جێی ئاماژەیە سێیەمی فێستیڤاڵی مایا بە دروشمی "داهێنان شوناسمانە" بە ئامادەبوونی بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی 24/4/2025 لە ناوەندی فێرکاری شێخ فاخر شیخ طیب بەڕێوەچوو.

بینراو : 172