Image

مامۆستایەکی پەیمانگە توێژینەوەیەکی بە فاکتەری کاریگەری ٢.١٤ بڵاوکردەوە

ڕێکەوت : 24 - May - 2025

د.پێگاە سەیدی، مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵێک توێژەری ئەمریکی، بابەتێکیان بەناونیشانی "Comparative analysis of general functioning subscale (GF6+): exploring measurement invariance in Kurdish parents of autistic and non-autistic children" لە گۆڤاری نێودەوڵەتی International Journal of School & Educational Psychology

بڵاوکردووەتەوە.

ئەم گۆڤارە لەلایەن  Taylor and Francis بڵاودەکرێتەوە، لە Scopus و web of sciences ئیندێکس کراوە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا فاکتەری کاریگەری ٢.١٤ هەبووە.

ئەم توێژینەوەیە پاش دەرکردنی ڕاستگویی و جێگیری پێوانەکردنی پێوەرەکانی GF6+ی لە نێوان دایک و باوکی منداڵانی ئۆتیزم و غەیرە ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستانی عێراق،  دەریخست کە  ئەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە گەورەترین گرفتیان چۆنییەتی قبووڵکردنی ئەو نەخۆشیەیە لە مناڵەکانیاندا. ئەم لێکۆڵینەوەیە ئاماژە بە گرنگی لۆکاڵیکردنی ئامرازەکانی پێوانە دەکات بۆ باشتر تێگەیشتن لە کارکردنی خێزانی ئەو منداڵانە لە چوارچێوەی کولتووری کوردیدا.

بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە د.پێگاە سەیدی، دەکەین و هیوادارین بەردەوامبێت لە کاری زیاتر و

باشتر.

بۆ بینینی توێژینەوەکە کلیکی ئەم لینکە بکە:

https://www.tandfonline.com/doi/abs/10.1080/21683603.2025.2504986

بینراو : 232