Image

پانێڵی "ڕەنگدانەوەی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لە ڕەهەندی میدیا و ئەدەبەوە" بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 16 - Apr - 2025

لەپێناو بەرزڕاگرتنی یادی ئەنفال لە ڕۆژی ١٤/٤ دا، بە چاودێری ڕاگرایەتی، بەشی دیجیتاڵ میدیا و مارکێتینگ پانێڵی "ڕەنگدانەوەی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لە ڕەهەندی میدیا و ئەدەبەوە" لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، لە ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی ١٤/٤/٢٠٢٥ لە کاتژمێر:١٠:٠٠ سازکرد، بە بەشداری:

د. عەدالەت عەبدوڵڵا - نووسەر و مامۆستای زانکۆ           پانێڵست

م. سەعدییە محمود بهرام  نووسەر               پانێڵست

م. هاشم امین خدر   مامۆستا لە KTI        ب. پانێڵ

 کە تییدا باسی پرۆسەی ئەنفال لە دوو ڕەهەندی جیاوازەوە قسە و باسی لەسەر کراو ئەرکەکانی میدیای کوردی خرایەڕوو بۆ ئەوەی جینۆسایدی کورد وەکو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید بناسێنرێت. دوای کۆتایی هاتنی پانێڵەکە پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە پانێڵستەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. 

بینراو : 992