
لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا جەخت لە سەرجەم مافە یاسایی و دەستوورییەکانیان دەکەینەوە
ڕێکەوت : 11 - Mar - 2025
لە زنجیرەی دەستکەوتە ئەکادیمیەکانی خۆی، ئەمجارە پەیمانگە ناوی لە ڕیزبەندی دامەزراوەی SCImago ، بۆ سەنتەرەکان و بواری توێژینەوە سەر بە دەزگای بڵاوکراوەی Elsevier، لە تازەترین وەشاندنی خۆیدا، لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (MENA) کە لە ٢٢ وڵات پێکدێت لە ڕێگەی ١٦ پێوەری جیاوازەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی ئەنجامدانی توێژینەوە و سەنتەرەکانی توێژینەوە کردووە.
بەپێی ڕیزبەندییەکە لەسەر
ئاستی وڵاتانی مینا، لە کۆی ٣٢٢ سەنتەری توێژینەوە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە
پلەی ٢٣٩دا دێت. هەروەها لەسەر ئاستی عێراق پەیمانگە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە،
ئەمەش نیشاندەری ئەوەن کە پەیمانگە بەردەوامە لەسەر بەڵێنەکانی بۆ بەرزکردنەوەی
ئاستی کواڵێتی و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ئاست بەرز، لە ڕێگەی هاندان و
بەردەستخستنی هۆکارە پێویستەکان بۆ ستاف و مامۆستایانی پەیمانگە.
بەم بۆنەیەوە، ڕاگرایەتی پەیمانگە پیرۆزبایی لەسەرجەم
مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانی دەکات، لەهەمانکاتدا، سوپاس و دەستخۆشی خۆی لە سەرجەم ستافی ئەکادیمی دەکات کە هەمیشە هاوکار و هۆکارن بۆ
بەرەوپێشچوونەکانی پەیمانگە لە ڕیزبەندیەکاندا لەسەر ئاستی جیهانی و ناوخۆدا.
لێرەوە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەڵێنی بەردەوامی لە سەرهەوڵەکانی دەدات بۆ
بەرەوپێشبردنی زیاتری ناوەندەکەمان بە هاوکاری ستافی ئەکادیمی و کارگێری و
فێرخوازەکانمان.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1270646