Image

پێشانگای فێرخوازانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەڕێوەچوو

ڕێکەوت : 27 - Feb - 2025

بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی راگری پەیمانگە و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، نمایشی داهێنانە تەکنەلۆجیە نوێ و پەرەپێدراوەکانی فێرخوازانی بە ناونیشانی " تەکنەلۆجیای زیرەک، بیری گەشاوە: پێشانگای فێرخوازانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری" بە سەرپەرشتی م. ژووان نامق  سازکرد. ئەم پێشانگایە داهێنان و شارەزایی فێرخوازان لە بواری پەرەپێدانی ڕۆبۆتەکان و هاردوێرەکان نیشان دەدات کە تیایدا چۆن خەیاڵ و داهێنانانەکان لە بواری ئایتیدا ئاوێتەی یەک بوون و لە پێشانگاکەدا خرانەڕوو، هەر لە پێشانگاکەدا بە سوپاسەوە کۆمەڵێک خەڵات ودیاری لە لایەن Plusone Store بۆ فێرخوازان و مامۆستایان دابینکرابوون.

بینراو : 220