Image

سیمینارێک دەربارەی خودناسی و ناساندنی ڕیکخراوی وێڵزان

ڕێکەوت : 26 - Feb - 2025

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەڕێوەبەرێتی کاروباری زانستی دڵنیایی جۆری سیمینارێک بۆ ڕاهێنەر: بەرزان باقر شارباژێڕی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی وێڵزان بۆ توێژینەوەی زانستی و گەشەسەندنی هۆشیاری هزریی بە ناونیشانی "خودناسی.." لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٧/٢/٢٠٢٥ لە کاتژمێر: ١١:٠٠ لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب ڕێکخست، دواتر لە لایەن م. فایزە سەید مورادی مامۆستا لە بەشی ژمێریاری KTI, ڕیکخراوی وێڵزانی بە ئامادەبووان ناساند.

دواتر لە لایەن پرۆژەی ئاگاوە کۆمەڵێک کتێب بەخشرایە مامۆستایان و کتێبخانەی پەیمانگە.

هەر بەم بۆنەیەوە م. هاشم امین بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان سوپاسی ستافی ڕێکخراوەکەو پرۆژەی ئاگا کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

بینراو : 413