
لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا جەخت لە سەرجەم مافە یاسایی و دەستوورییەکانیان دەکەینەوە
ڕێکەوت : 22 - Feb - 2025
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠/٢ لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگە، ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان دیالۆگێکی کراوەی دەربارەی " پێگەی زمانی کوردی لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا" سازکرد بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د. لوقمان ڕەئوف، سەرنووسەری گۆڤاری کۆنتێکست بابەتێکی پێشکەشکرد بەناونیشانی "زمانی دایک و پارستنی شوناسی خود" د. عەدالەت عەبدوڵڵا نووسەر و مامۆستا لە بەشی دیجیتاڵ میدیای KTI، ناونیشانی بابەتەکەی "زمانی دایك لە ڕۆژنامەگەری و میدیادا"، لە دیالۆگەکەدا چەندین تەوەری گرنگ بە دۆخی ئێستای زمانی کوردی خرانەڕوو، لەگەڵ ئەو زمانەی ئێستا لە میدیای کوردیدا پەیڕيو دەکرێت، مامۆستایان و فێرخوازان لە گفتوگۆیەکی گەرم و نەتەوەییانە کۆتایی بە دیالۆگەکە هێنا.
ڕێکخراوی جیهانی یونسکۆ بۆ یەکەمجار و بۆ گرنگیدان بە زمانی دایک لە (17)ی نۆڤەمبەری (1999) رۆژی (21)ی فێبرایەری هەموو ساڵێکی وەکو ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ناساند، داوادەکات کە ئەم ڕۆژە بەهەند وەربگیرێت بۆ قسە لەسەرکردن و پاراستنی زمانی دایک، دواجار لەبەر گرنگی ڕۆژەکە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە (16/5/2007) دەنگی لەسەرداو بووە ڕۆژی جیهانی بۆ پاراستنی زمانی دایک.
2023 © پارێزراوە لە لایەن KTI
Visitor : 1270771