Image

بەردەوامین لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی فێرخوازانمان

ڕێکەوت : 30 - Jan - 2025

ئەمەریکان کۆرنەر لە سلێمانی بەسەرکەوتوویی دانیشتنێکی تایبەت لە یانەی تەماشاکردنی فیلم لە ژێر ناونیشانی " ڕیڵ کۆرنەر: فیلم بۆ شارەزابوون لە زمانی ئینگلیزی" بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی کوردستان ئەنجامدا. ئەم دانیشتنە بەتایبەت بۆ خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان تەرخان کرابوو تاکو کاتێکی پڕ چێژ بەسەر ببەن، تێکەڵ ببن لەگەڵ گفتوگۆکردن و بیر و ڕا گۆڕینەوەدا، وە زمانی ئینگلیزییان بەرەو باشتر ببەن.
ئەم دانیشتنە لەبەرواری ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئەنجامدرا.

بینراو : 237