Image

چۆن لە کەرتی تەندروستیدا کار بکەیەن

ڕێکەوت : 21 - Jan - 2025

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی فێرخوازان، سەنتەری پەرەپێدانی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای هیوای تۆ هەستا بە کردنەوەی دوو ڕۆژە بۆ بەشەپزیشکیەکانلە ژێر ناونیشانی (چۆن لە کەرتی تەندروستیدا کار بکەیەن )، بە سەرپەرشتی د. بەختیار کەمال تاڵەبانی کە ژمارەیەکی بەرچاو لە فێرخوازان تێیدا بەشداربوون، 

رێکەوتی ئەنجام دانی خولەکە بریتی بوو لە 

 ڕۆژی یەکەم ١٣/١ ڕۆژی دووشەمە

 ڕۆژی دووەم ٢٠/١ ڕۆژی دووشەمە 

کاتی خولەکە کاتژمێر ٢:٣٠ بۆ ٤:٣٠ 

دوای تەواوبوونی خولەکە پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەشکرا، هەروەها ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە هەریەک لە بەڕێزان د. بەختیار کەمال تاڵەبانی و خاتو دێنی عومەر ڕێکخەری خولەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

بینراو : 344