Image

بەڕێوەچوونی سیمینارێک دەربارەی خوێندن لە هەنگاریا لە ڕێگەی سکۆلارشیپەوە

ڕێکەوت : 06 - Jan - 2025

لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی مامۆستایانی پەیمانگە، بەڕێوەبەرێتی کاروباری زانستی و دڵنیایی جۆری لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب، لە ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 23/12/2024 سیمینارێک دەربارەی خوێندن لە هەنگاریا لە ڕێگەی سکۆلارشیپەوە، لە لایەن د. بالاژ بۆکۆ لە زانکۆی BME و م. ژیر فوئاد لە ڕیکخراوی فۆرسایت بەڕێوەچوو. کە تێیدا باسی چۆنێتی وەرگرتنی دەرفەتی خوێندن و ئەو ئیمتیازاتانەی دەدرێت بە پێشکەشکاران، خۆشبەختانە بۆ ئەمساڵی خوێندن حکومەتی هەنگاریا ٣٠ کورسی خوێندن بە فێرخوازانی هەرێمی کوردستان دەدات، لە بوارە جیاجیاکانی ماستە و دکتۆرا.

بینراو : 240