Image

ڕیزلێنانی بەشداربووانی یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی بەڕێووەچوو

ڕێکەوت : 25 - Nov - 2024

بە ئامادەبوونی بەڕێز م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و سەرجەم بەشداربووانی یادی 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلینان بەخشرایە بەشداربووان. لە مەراسیمەکەدا ڕاگری پەیمانگە ئاماژەی بە یادی سلێمانی کرد و وتی ئەوەی بۆ ئەم شارەمان کردووە تەنها کارێکی بچوکە و شاری سلێمانی زۆر لەوە زایتری پێویستە و جێی شانازی هەموومانە، هەروەها ئاماژەی بە خەڵاتی تایبەتی بەڕێز شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری قەیوان گروپ کرد کە بۆ سەرجەم بەشداربووانی دابینکردووە، دواتر لە لایەن م. هاوژین حسن قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە سپۆنسەرەکانی یادەکەو بەناوی کۆمپانیای مایا بۆ پەروەردەو فێرکردن سوپاسی سەرجەم بەشداربووانی کرد و دەسخۆشی لە بەشداربووان و ستافی یادی سلێمانی کرد..

بینراو : 666